سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا كرد

زاری كرمانجی - نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2021/9/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز پێدرۆ مارتینز باڵیۆزی تازه‌ی ئیسپانیا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستی تازه‌یدا لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا دووپات کردەوە، هەروەها پوختەیەکی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.

بەڕێز باڵیۆزی ئیسپانیا هیوای خواست بتوانێت پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا برەو پێبدات بەتایبەتیش لە بواری ئابووری و بازرگانیدا و دووپاتی کردەوە کە هانی کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەدات بۆ سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان، هەروەها سەرسامیی خۆی بە ئاوەدانی و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کورستان دەربڕی.

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق و پرۆسەی سیاسی لە وڵات، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو

زۆرترین بینراو