سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

زاری كرمانجی - ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ 21/6/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك ڕه‌ئیسی كرد كه‌ له‌لایه‌ن گه‌لانی ئێرانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی سوپاس و پێزانین بۆ هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا، هیوای خواست له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك ڕه‌ئیسیدا، په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش، زیاتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، خۆشحاڵی و سوپاسیی خۆیانی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و هیوای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان خواست.

زۆرترین بینراو