سه‌رۆكی هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی لەگەڵ ڕێبەرانی عێراق خسته‌ڕوو

سه‌رۆكی هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی لەگەڵ ڕێبەرانی عێراق خسته‌ڕوو

زاری كرمانجی - ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ولێر.

دوای سه‌ردانێكی سێ ڕۆژی بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌ باڵاكانی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ولێر.

نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی وڵات، دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و ته‌ندروستیی عێراق و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و گرنگیی دروستبوونی تێروانین و لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌شی بۆ داهاتووی عێراق تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها پێگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراقی خسته‌ به‌ر باس.

زۆرترین بینراو