داخستنی نووسینگەكانی كوردستان 24 لە رۆژئاوای كوردستان نیگەرانی ناوخۆیی و جیهانی لێكەوتۆتەوە

داخستنی نووسینگەكانی كوردستان 24 لە رۆژئاوای كوردستان نیگەرانی ناوخۆیی و جیهانی لێكەوتۆتەوە

زاری كرمانجی:
داخستنی نووسینگەکانی كوردستان 24 له‌ رۆژئاوای كوردستان بە بڕیاری ئاسایشی په‌یه‌ده‌ نیگه‌رانی زۆری ناوخۆی و جیهانی لێكەوتۆتەوەو بە پێشەلكاری ئازادی دەربڕینی راگەیاندن ناودەبرێت.
هاوكات لەكاتی داخستنیدا دامەزراوەی كوردستان 24 لە راگەیاندراوێكیدا وێڕای نیگەرانی دەربڕین بەم پێشەلكاریەی ئاسایشی هەدەپە لە رۆژئاوای كوردستان، ئاماژەش بەوە كراوە كە جگەلە گەیاندنی دەنگی خەڵی ئەو بەشەی كوردستان بە جیهان هیچ كاتێك پێشێلی  رێساو یاسا پەیڕەوەكانی نەكردووە.

دەقی راگەیاندراوەکە:
به‌داخه‌وه‌ جارێكی دیكه‌، نووسینگه‌کانی كوردستان24 له‌ رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 20 حوزەیرانی 2021 بە بڕیاری ئاسایشی په‌یه‌ده‌ داخرا. له‌كاتێكدا كوردستان24، له‌ رێگه‌ی نووسینگه‌ و په‌یامنێر و تیمه‌كانی، به‌رده‌وام ده‌نگی خەڵکی ئەو به‌شه‌ی كوردستان گه‌یاندووه‌ته‌ جیهان و به‌وپه‌ڕی بێلایەنی و پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان كردووه‌ و هیچ كاتێك پێشێلی رێسا و یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی نه‌كردووە.

كوردستان24 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی، به‌رپرسیارانە‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه‌ و له‌ هه‌ر به‌شێكی کوردستان له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه‌، له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، سەرێ کانیێ و گرێ سپی، كه‌ بووه‌ ده‌نگ و ره‌نگی رۆژئاوا و ئاژانسەکانی هه‌واڵی دنیا و كه‌ناڵەکانی ته‌له‌ڤزیۆنی نێوده‌وڵه‌تی، كوردستان24یان كردبووه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان و له‌ رێگه‌ی كامێرای تیمه‌كانی كوردستان24ـه‌وه‌ دیمه‌نه‌كانیان ده‌گواسته‌وه‌ به‌ر چاوی جیهان.

داخستنی كوردستان24 پێشێلكارییه‌كی زه‌قه‌ به‌رامبه‌ر ئازادی میدیا و كاری راگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت مافی مرۆڤیش. بەڵگەیەکی دیکەشە لەسەر باوەڕنەبوونی دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان بە ئازادی کاری میدیایی و کپکردنی دەنگی جیاواز.

بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان زۆر بە چاکی راستی کاری کوردستان24 و بەرپرسیارییەتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی دەزانن و باشیش ئاگادارن، کە کوردستان24 هەمیشە لە سەنگەری یەکڕیزی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام پێدەچێ ئەو بڕیارە بە فەرمانی شوێنی دیکە، بەسەریان سەپێندرابێت.

داوا لە رێکخرەکانی مافی مرۆڤ و کاری میدیایی و داکۆکیکار لە ئازادی رۆژنامەوانی و فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەکەین، لە دژی ئەو بڕیارە ناڕەوایە بوەستنەوە و فشار بخەنە سەر ئیدارەی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە ناڕەوایەیان لە دژی دامەزراوەی کوردستان24 هەڵبوەشێننەوە و چیتر رێگری لە ئازادی کاری رۆژنامەوانیی نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی
دامەزراوەی کوردستان24
20/6/2021

زۆرترین بینراو