ئەنجامی یارییەكانی ویمبَلدۆنی پیاوان

ئەنجامی یارییەكانی ویمبَلدۆنی پیاوان

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یارییەكانی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەر زەوی كە یەكێكە لە چوار پاڵەوانێتیە مەزنەكەی تێنسی سەر زەوی كە بە گراند سلام ناسراوەو لە قۆناغی یەكەمی ئەو پاڵەوانێتیەش چەند یارییەك ئەنجامدرا.
لە خولی یەكەمی پاڵەوانێتیەكە نۆڤاك جیۆكۆڤیچ بەرامبەر جاك دریبەری بەریتانی یاری كردو توانی بە ئەنجامی 3-1 كۆمەڵە یارییەكەی لێ بباتەوە، كە خاڵی كۆمەڵەكانیش بەمشێوەیە بوو 6-4، 1-6، 2-6، 26 بوون، بەم بردنەوەیە نۆڤاكی پاڵەوانی جیهان خۆی گەیاندە قۆناغی دوەمی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە.
لە یارییەكی دیكەشدا ئەندی مۆڕای بەریتانی كە پێشتر بە فەرمی وازی لە یارییكردن هێنابوو، بۆ بەشداریكردن لە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە گەڕاوەتەوەو بەرامبەر نیكۆلۆز باشیلاشیفیلی یارییكردو توانی 3-1 كۆمەڵە یارییەكەی لێ بباتەوە، خاڵی كۆمەڵەكانیش 6-4، 6-3، 5-7، 6-3 بوون و مۆڕایش خۆی گەیاندە قۆناغی دووەمی ویمبڵدۆن.
رۆجێر فێدرێری سویسری كە خاوەنی زۆرترین نازناوە لەم پاڵەوانێتیە بەرامبەر ئەدریان مانارینۆی فەڕەنسی یارییكرد، كە یاریزانە فەڕەنسییەكە بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و رۆجێر گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەكەو لەوێشدا بەرامبەر ڕیچارد گاسیكەی فەڕەنسی یاری دەكات.

زۆرترین بینراو