فەرەنسا لێكۆڵینەوە لەسەر شوێنەوارەكانی ئاكرێ و بەردەڕەش‌ دەكات

فەرەنسا لێكۆڵینەوە لەسەر شوێنەوارەكانی ئاكرێ و بەردەڕەش‌ دەكات

ره‌مه‌زان هه‌رنی – ئاكرێ : تیمێكی فەرەنسی بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئاكرێ‌ بۆ ماوەی سێ‌ ساڵان بەردەوام دەبن لە لێكۆڵینەوە لەسەر شوێنەوارەكانی دەڤەری ئاكرێ‌ و بەردەڕەش.
هیوا شەماڵ، بەڕێوەبەری شوێنەواری ئاكرێ‌ به‌ زاری كرمانجی گوت : تیمێكی فەرەنسی ماوەی نزیكەی مانگێكە لە دەڤەرێ‌ ئاكرێ‌ و بەردەڕەش كار لەسەر شوێنەوارەكانی دەڤەرەکە دەكەن بۆ پەیمانگەی ifpo فەرەنسی و ئەمکارەش بە هاوكاریی بەرێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئاكرێ‌ ئێستاش كار لەسەر گردی "ئامیان " لە سنووری قەزای بەردەڕەش دەکەن.
ئەوەشی خستە ڕوو: ئەم تیمە فەرەنسییە بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ بەردەوام دەبن لەسەر لێكوڵینەوەی شوێنەوارەكانی قەزای ئاكرێ‌ و بەردەڕەش و دواتر بە فەرمی ئەنجامی لێكوڵینەوەكانی خۆیان رادەگەیەنن بۆ هەموان، قۆناغ بە قۆناغ لێکۆڵینەوە لەسەر هەموو شوێنەوارەكانی دەڤەری ئاكرێ‌ و بەردڕەش دەكەن.

زۆرترین بینراو