بۆچوونی قوتابییانی پۆلی ١٢ لە بارەی تاقیکردنەوەکان

بۆچوونی قوتابییانی پۆلی ١٢ لە بارەی تاقیکردنەوەکان

زاری کرمانجی - سۆران: دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ەی ئامادەیی، لەم راپۆرتە بۆچوونی چەند قوتابییەکمان وەرگرتووە لە سەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان. 
محەممەد سەلیم ، وەک قوتابییەکی پۆلی ١٢ە  بۆ زاری کرمانجی گووتی :  جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ پرسیارەکان بەپێی بابەتەکان بوون، لە پرسیارەکانی بەشی وێژەیی سێ بابەتە سەرەکییەکان کە مێژوو و ئابووری و جوگرافیان تا ڕادەیەک ئاسان بوون، پرسیارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و زمانی ئینگلیزی قوڕس بوون، بەتایبەت زمانی ئینگلیزی کە پرسیارەکانیان زۆر بە شێوازێکی گران و تێکەڵاو هێنرابوونەوە، ئەتوانم بڵێم لەسەر جەم هۆڵی تاقیکردنەوەکان لەوانەی ئینگلیزی پێنج تا شەش قوتابی شەتبی ئینگلیزی کرد، ئەمە جگە لەوەی بەشێکی زۆری قوتابیان خراپ وەڵامیان داوەتەوە.
تارا ئەحمەد، لە بەشی زانستی پۆلی ١٢ە گووتی : پرسیارەکان ورد بوون و زۆری بۆ سەر لێشێواندنی قوتابی بوون، جیالەوەش بەپێیی ئاستی خوێندکار نەبوو ، لەهەموو  وڵاتێک سیستەمی پەروەردە بە ئەزموونترە لەخوێندکار و هەڵە ڕونادات لەپرسیار دانان، بەڵام لەهەرێم سیستەمی خوێندن  وەک پێویست نییە و کەم ساڵ هەبووە هەڵە نەبێ لە پرسیارەکان، ئەم قوتابییە گووتیشی: بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیکردنەوە  خۆی فەرز ئەکات بەسەر ئێمەی قوتابی و ئەڵێت  ئیمزایەکمان بۆبکە ئەوە تۆ ئاگاداری کە ئەم پرسیارانە  هەڵنەپچڕاون ئەی باشە ساڵانە ئەو هەموو پرسیار فڕۆشتنە لەکوێ دێت.
سیراج محەممەد، قوتابییەکی تربووبەم جۆرە سەرنجەکانی خۆی خستەروو: پرسیارەکان بەگشتی گران بوون و زەحمەت بوون بۆ وەڵام دانەوە، چونکە پرسیاری فیکری تێدابوون وەک خۆم تێبینیم هەیە لەسەر هەریەک لەبابەتەکانی ئینگلیزی و بیرکاری و کیمیا کەهەمووساڵێک بەشێوەیەکی ئاڵۆز پرسیارەکان دێنەوە.

زۆرترین بینراو