بەرپرسی فەرمانگەی رێگاو بانی سۆران.. چارەسەر کردنی رێگای کەمەربەندی سۆران گوژمەیەكی زۆری پێویستە

بەرپرسی فەرمانگەی رێگاو بانی سۆران.. چارەسەر کردنی رێگای کەمەربەندی سۆران گوژمەیەكی زۆری پێویستە

زاری كرمانجی-سۆران:
 بەرپرسی فەرمانگەی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران دەڵێت " بۆ چارەسەر کردنی ئەم شوێنانەی کە مەترسی رووچوونیان هەیە لە تەنیشت ڕێگای كەمەربەندی سوران، دەرخستەیەکمان کردووەو گوژمەیەکی زۆری پێویستە.
 ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەرپرسی فەرمانگەی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " وەک تیمێکی ئەندازیاری به ئاگاداری قایمقامی قەزای سۆران، ڕوپێوی و دەرخستەمان بۆ تەنیشتە لار (Side slope)ی ڕێگای كەمەربەندی سوران گردی باپشتیان کردووە، كە ماوەیەکە دەرزی تێ كەوتووە و مەترسیە رووچوونی هەیە".
 گووتیشی "دەرخستەیەکەمان بە راپۆرتێک بۆ سەرووی خۆمان بەرز کردۆتەوە بۆ ئەوەی گوژمەیەکی بۆ تەرخان بکرێت و دەست بە لابردنی ئاستەنگ و مەترسیەکانی ئەم ڕێگا سەرەکەیە بکرێت، کە زیاتر لە  650 ملیۆن دینار بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە پێویستە.

زۆرترین بینراو