ئاماژەی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەدیار كەوتن.

ئاماژەی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەدیار كەوتن.

زاری كرمانجی- سۆران:  بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند" هەندێك ئاماژە هەن لە دواكەوتنی كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی.
عەلی حوسێن، زیاتر روونیكردەوە" هەر چەندە تا ئێستا كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكانی عێراق و لایەنە فەرمییەكانی حكومەتی عێراق جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆی دەكەن، بەڵام هەندێك ئاماژە هەن بۆ دوا خستنی هەڵبژاردنەكان".
 ئەمە لە كاتێكدایە كە 19 حزب و لایەن و هاوپەیمانییەتی عێراق لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراق كشاونەتەوە و دیارترینیان رەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدرە.

زۆرترین بینراو