ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

مقدەم سالار تەحسین سەیدۆ دری
پەیامێک بۆ دلسۆزانی شار، کاربەدەستان و ھاوشارییان
سۆران ناوچه‌یه‌کی بەرفراوان و گرنگه لە روویی ھەڵکەوتەی جوگرافیی و جیۆپۆلۆتیکیەوە؛ بۆیە کاتێک بڕیارێکی حەکیمانەی لەم جۆرە دەدرێت بۆ گواستنەوەی قەزایەکی وەک سۆران بۆ یٔیدارەیه‌کی سەربەخۆ گرنگیی و بایەخی کرداریی و مەعنەویی زۆری ھەیە، چونکە ئەمە بە پلەی یەکەم بریتییە لە کاریٔاسانی و ڕەخساندنی ھەلومەرجێکی ئیداریی تەندروست لەم دەڤەرە. لە لایەکی تر ئەم قۆناغە لە کاتی چوونە بواری جێبەجێکردنییەوە مەعنەویاتێکی بەھێز دەداتە ئەو کەسانەی بەرێوەبردنی شار ئیداریی ناوچەکە دەگرنە ئەستۆ و ھەروەک چەندین مەغزای تری ئەرێنیی ھەیە بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی ئینتیما و ھەستێکی نیشتیمانیان ھەیە. 

بڕیارەکەی سەرۆکایەتی یٔەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پێدانی سیفەتی ئیدارەی سەربەخۆ بە قەزای سۆران، ھەنگاوێکی یاسایی و ھەوڵێکی گرنگە بۆ بەدیھێنانی زەرورەتێکی مێژوویی و دیارییەکی پڕ بەھای کابینەی نۆیەمە بۆ ھاوشارییانی یٔەم دەڤەرە. ئەم ھەنگاوەی کابینەی نۆیەم دەبێتە دەسکەوتێکی گەورە و مێژوویی لە رێڕەوی گەشەپێدان لە رووی سەربەخۆی یٔیداری، کۆمەڵایەتی و کولتووری، بازرگانی، گەشتیاری، وەرزشی.. ھتد.

راستە ساڵانێكە خەڵكی دەڤەری سۆران چاوەڕوانی یٔیدارەیەكی سەربەخۆن، بۆ یٔەوەی مامەڵەی یٔێدارەیەکی سەربەخۆی لەگەڵیان بكرێت، چونكە ھەر یەك لە قەزاكانی (سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر، رواندز) و ١٣ ناحیەی دەوروبەری و کۆمەلگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی یٔۆمەران لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای ھەولێرن، لەگەڵ یٔەوەی لە سەنتەری سۆران زیاتر لە ٦٥ فەرمانگەی حكوومی هەیە كە زیاتر لە ٤٥ فەرمانگەیان كارەكانی هەرچوار قەزاكە بەڕێوە دەبەن. هه‌روه‌ها بەھۆی ھەبوونی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی یٔۆمەران کە پێگەیەكی گرنگی یٔابووری و بازرگانی ھەیە؛ ئەمە وێڕای یٔەوەی به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی و بوونی سروشتێكی جوان و ھەبوونی چەندین سەیرانگە و شوێنە گەشتووگوزارییەکان
ده‌ڤه‌ری سۆران ٨٠٪‏ كەرتی گەشتیاری پارێزگای ھەولێر و ٣٠٪‏ کوردستان پێك دەھێنێت، ئینجا ھەروەک دەزانین لە زۆربەی وڵات و شوێنە جیاوازەکانی ناوەوەو و دەرەوەی کوردستان ھەر شارێک نازناوێکی تایبەتی خۆی ھەیە، بۆیە پێویستە لە قۆناغی داھاتوو یٔیدارەی سەربەخۆی سۆران نازناوەکەی بکرێتە (پایتەختی گەشتیاری) شاری ھەولێر.

لە لایەکی ترەوە، یٔەوەی پێویستە ھەڵوەستەی جددی لەسەری بکەین تەنھا ناو و گۆڕینی ناسنامەی شار بەس نییە، بەڵکو گۆرینی عەقڵیەت و یٔەبدەیتی بەرێوەبەری کۆی گشتی بەش و فەرمانگە پێویستە رەنگدەرەوەی واقیع و داھاتوومان بێت، ھەروەھا زۆر گرنگە کە لە داھاتوو  خاوەن شار و ھاوشاری مامەڵە کردنەکەیان لەگەڵ رووداوەکان لە فۆرمێکی نوێی شارستانی و دوور لە بیرۆکراتییەتی ناپێویست بێت دوور لە ھەستی خزم خزمێنە و شتی تر. 
لێرەوە دەمەوێت بە خێرایی ئەزموونی خۆم وەک ئەفسەرێکی مەدەنیی وەزارەتی ناوخۆ بخەمە روو بە ئومێدی ئەوەی پەیامەکەم روونتر بگاتە شوێنی مەبەست و ھاوشاریانی ئازیز.  کاتێک پێشتر پلەی سەربازیم نەقیب بوو لە چوارچێوە و سنووری دەسەلاتی بەرێوەبەراتی پۆلیسی ھاتووچۆی سۆران خزمەتم دەکرد، ھەندێک لە بەرێوەبەری بەش و زۆرینەی بەڕێوەبەرەکانی یٔێستای فەرمانگەکانی سۆران بە ھەر سێ قەزاکانی تریشەوە بەرێوەبەر بوون و پلەم بووە رایٔید ھەر لە شوێنی خۆیانن، دوای ئەوەش کاتێک بۆ ماوەی ٥ ساڵ و سێ مانگ ئەرکی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی یٔافرەتان کەوتە ئەستۆم بەشێکی زۆر لەو ھاوڕێ و ھاوپیشەکانم ھەر لە شوێنی خۆیانن و ھیچ گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی بەدی ناکرێت لە ئەرک و پلە و پۆستەکانیان، دوای ئەوەش بۆ ماوەی ٦ مانگە ئەرک و کاروباری ئیداریم گواستراوەتەوە بۆ نشینگە و پاسپۆرتی حاجی یٔۆمەران، بەڵام دیسان ئەو دۆست و ناسیاوانە ھەر لە شوێنی خۆیانن کە زۆرینەیان دۆست و ھاورێ و کەسی نزیکی خۆمن و دڵنیام لە ھەر کوێ خزمەت بکەن دەتوانن لە ئاستێکی بەرز تواناکانیان بخەنە خزمەت وڵات و شارەکەمان، بەڵام بۆ گۆڕینی رۆتینی ژیانی کەسی و کارگێڕی  وا باشترە خۆیان دەستپێشخەربن بۆ یٔالوگۆڕی یٔیداری.

پێشڤەچوونی شار بە پلەی یەکەم پێویستی بە ھزر و عەقلی نوێ و کرداری نوێ و داھێنانی نوێ و دەم و چاوی نوێ و گۆرینی رۆتین ھەیە،  یٔەگەر ھیچ نەکرێت یٔالوگۆڕی بەش و فەرمانگەکان بکرێت لە نێوان خۆیان، یان لە قەزا و ناحیەک بۆ شوێنیکی تر، چونکە لە روویی زانستی سایکۆلۆجییەوە کارکردن لە شوێنێک و مانەوە بۆ چەندین ساڵ لەو شوێنە بێزەری و رەزاگرانی، یٔەگەر چەند بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتووش بیت، مادەم زۆر  لەو شوێنە ماوە، ئیدی بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەم ڕوخسارانە خۆشەویستیان کاڵ دەبێتەوە لە دڵی دەورووبەریان بە ئاستێکی زۆر بەرز و بەرچاو و زۆر جاریش ھەلی ھیچ داھێنانێک لەو شارە و لەو فەرمانگەیە دروست نابێت. یٔەمە پەیامێکی زانستی و گشتگیرە بۆ ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حزبی و حکومی و سەربازی و یٔیداری و ھەموو کایەکانی ژیان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان. (چوار ساڵ جارێک گۆرینی بەرێوەبەری بەش و فەرمانگەکان باشترین رێسای یٔیداری، و  نەھێلانی رۆتین و نوێ بوونەوەی کارگێرییە).
بۆیە یٔەگەر بمانەوێت شارێکی نموونەیی و شارستانیی و پڕ خزمەت و داھێنانی نوێ و کارکردنی دیجیتاڵی لە فەرمانگەکانمان ھەبێت، سەرەتا پێویستمان بە ھزری نوێ و گۆڕینی خەڵکی نوێمان ھەیە کە شۆڕشێکی نوێ لە فەرمانگە و شاری خۆی دروست بکات و داھێنانێکی نوێ پێشکەش بکات،  بۆ بەرەوپێشبردنی شار و فەرمانگە و یٔیدارەکەی و بەگشتی دەوروبەرەکەی، لە لایەکی دیکە سەرۆکی یٔەو یٔیدارەیە پێویستە کەسێکی بە مانای ووشە سەرکردە (قایٔید) بێت، کەسێکی بەھێز و پاک و نوێخواز و داهێنەر بێت، داھێنان یەکێکە لە خەسڵەتەکانی سەرکردەی سەرکەوتوو.

لە ھەمووی گرنگتر سامانێکی مرۆیی و لۆجیستی بەھێز لە ناوچەکەدا ھەیە، کە دەتوانێت لە ھەموو روویەکەوە سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت، لە رووی یٔیدارییەوە زنجیرەی کاری رۆتینییات کەم دەکاتەوە، کار و داواکاری هاووڵاتییان خێراتر دەبن تاکوو گەیشتن بە ناوەندی بڕیار، لە هەمان کاتیش پاڵەپەستۆی کار و بارگرانی لەسەر ناوەند کەم دەبێتەوە. 

بەلام زەروورە یٔێمەش وەک تاکێکی یٔەم یٔیدارەی سەربەخۆییە، کە دەڵێم یٔەم یٔیدارە واتە (ھەر چوار قەزا و ١٣ ناحیەی دەوروبەری) پێداچوونەوەیەکی زاتی و یٔەبدەیتی کەسێتی و رۆشنبیرییەتی خۆمان و پێناسەی سەر لە نوێ شار و شارستانییەت بکەینەوە، چونکە کە ناوی شار ھات یٔیدی نابێت مۆدێلی عەشیرەت و گوند و خزم و ناوچەگەرێتی ھەبێت. ھەرکەسێک کە شیاوە و زیرەک و لێھاتووە و خزمەت دەکات پێویستە ھەموومان بەبێ جیاوازی دەبێ پشتگیری لێ بکەین بۆ سەرخستنی کارنامەی کابینەی نۆیەم. 

یٔەمە ھەنگاوێکی گرنگی حکوومەتە بۆ دووپاتکردنەوەی ستراتیژیەت و ھێلە گشتیەكانی کارنامەکەی، لەپێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی رۆتینیاتی یٔیداری‌، ھەروەھا كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر بەھێزكردنی ژێرخانی یٔابووری و زیادكردنی سەرچاوەكانی داھات.

لە کۆتیایدا پێویستە ئەوە بڵێم: یٔەم پێنگاڤەی حکوومەتی هەرێم، سۆران و دەوروبەری دەباتە یٔاست و قۆناغێکی تر لە تەواوی بوارە جیاجیاکاندا، یٔەوەی گرنگە هەموومان بە یٔاراستەی یٔەجێندای کابینەی نۆیەم هەنگاو بنێین بۆ برەودان و باشترکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و ژینگەپارێزی و بەرەوپێشبردنی شار لەڕوویی یٔاوەدانی و دلسۆزی لە یٔەدای کار  و شارستانی و جوانتر کردنی شار و دەوروبەری تاکو بتوانین تەواوی خەسڵەتەکانی شار و شارستانییەت بە دەڤەرەکەمان ببەخشین بە ھەموو پێکھاتە یٔایینی و فرەرەنگە دیالێکتەکان و یٔایین و فەرھەنگ و کولتوورەکان، دوور لە مەحسوبییەت.

دووباره پیرۆزە لە ھاوشارییانم.