شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە

شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە

زارى كرمانجى-سؤران:
ئاگاداری شوفێرانی سۆران و دەوروبەری 
دەکەینەوە، کە رێگای گشتیی ناوچەی (پیشەسازی سۆران-کاولۆکان) کە بە رێگەی (کەمەربەندی) ناسراوە، بەرامبەر بارەگای لیوای هەولێری پاسەوانی سنور(IBP) مەترسی داڕمانی لێدەکرێت، بۆیە داواکارین لەشوفێران، بەهیچ شێوەیەک لەو رێگایە نەوەستن و پابەندی رێنمایەکانی هاتووچۆبن، هەروەها ئامێری ئاگادارکردنەوە (هۆڕن) بەکارنەهێنن، بەتایبەتی ئۆتومبێلی بارهەڵگر، بۆ ئەوەی هەموو لایەک سەلامەت بن، تا ئەوکاتەی لایەنی پەیوەندار چارەسەرێک بۆ ئەم مەبەستە  دەدۆزنەوە.
  راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران

زۆرترین بینراو