نوێترین زانیاری لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو

نوێترین زانیاری لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دواین زانیاری لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرادەکات و دەڵێت" بەپێی داهاتى بەردەست مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت". 
 
جوتیار عادل وتەبێژى فەرمی حکومەتى هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بە میدیایی فەرمى یەکێتى ڕاگەیاند" بەردەوامى پێدانى مووچەى تەواوەتى فەرمانبەران پەیوەستە بە ناردنى پارە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی و پڕۆسەى چاکسازی و کۆکردنەوەى داهات لە خاڵە سنورییەکان و بنەبڕکردنى قاچاخچێتى".   
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەر گرفتێک بۆ ناردنى پارەکەى بەغداد بێتەپێش، ئەوکات بڕیارى گونجاو لەو بارەیەوە دەدرێت و بەپێی داهاتى بەردەست موچە دابەشدەکرێت. 
 
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا جەختیشیکردەوە، کە پێدانى مووچەى تەواوەتى پەیوەندى بە هەڵمەتى هەڵبژاردنەوە نییە، بەڵکو پەیوەندى بەوەوە هەیە کە حکومەت داهاتى پێویستى لەبەردەستدایە.