ئەگەری دەستگیر كردنی لاهوور جەنگی هەیە

 ئەگەری دەستگیر كردنی لاهوور جەنگی هەیە

زاری كرمانجی- سۆران: سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكانی نێوان هاوسەرۆكەكانی یەكێتی كە بەهۆی پێگەی كارەكەیەوە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە بە زاری كرمانجی گووت" بێ دەنگی لاهوور و ئەو هەموو تۆمەتانەی خراوەنەتە پاڵی و دەستگیر كردنی كەسێك كە وەك سیخوور لە لایەن لاهوورەوە لە ماڵی تاڵەبانی دانرابوو، چانسی لاهووری بۆ مانەوەی لەو پێگە و بەرپرسیارییەتیەی ناو یەكێتی هەیەتی لاواز كرد و تا ئەندازەی دەركردنی لە یەكێتی".
 زیاتر گووتی " ئەگەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ لاهوور بە بەڵگەوە لەسەری ئیسپات بكرێت، ئەگەری دەستگیر كردنی لاهوور جەنگی لە ئارادایە، هەروەها ئەگەری دوورخستنەوەی هەموو براكانی لە پۆستەكانی یەكێتیش بەهەمانشێوە لە ئارادایە، لەبەر ئەوەی براكانی ئاگاداری زۆربەی ئەو كارانە بوونە كە لاهوور ئەنجامی داون و هەندێكشیان بە پاڵپشتی ئەوانەوە بووە".