منداڵێك ساڵرۆژی لە دایك بوونیدا دەخنكێت

منداڵێك ساڵرۆژی لە دایك بوونیدا دەخنكێت

 

رۆژان قیاس_ زاری كرمانجی: هەواڵی گیان لەدەست دانی كورێكی تەمەن 4 ساڵ كەناڵەكانی ناوخۆیی ئێران و بیانیشی تەنییەوە، بە پێی زانیارییەكانی بڵاو كراوە لە كەناڵەكانی راگەیاندن " لە گەرەكی ئەلواجی شاری ئورمیەی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە یەكێكە لە گەڕەكە بێ خزمەتگوزارییەكان و لە ئاستێكی زۆر نزمدایە، بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن ٤ ساڵ، لە ساڵرۆژی لە دایك بوونیدا دەكەوێتە یەكێك لە ئاوەرۆكانەوەو دەخنكێت، لەو كاتەدا دایكی منداڵەكە خەریكی ئامادەكردنی كێكی لە دایك بوونیەتی كە هەوالی خنكانی منداڵەكەی پێدەگات".

زۆرترین بینراو