نەبوونی تاقیگە گرفتی بۆ لێژنەی ئابووری سۆران دروست کردوە

نەبوونی تاقیگە گرفتی بۆ لێژنەی ئابووری سۆران دروست کردوە

زاری کرمانجی سۆران: 
بەرپرسی لێژنەی ئابووری سۆران بە زاری کرمانجی رایگەیاند "لەسەر پرسی گران بوونی نرخی بەنزین و رێکخستنەوە تەواوی بەنزینخانەکان بۆ پابندكردنیان بە یەک نرخ چارەسەر كردنی ئاستەمە.
رێبوار مەحمود دەشڵێت "بەناوی بازاڕی ئازاد نرخی بەنزین جیاوازی هەیە، هەروەها نەبوونی تاقیگە بۆ پشکنیکی کواڵێتی بەنزین گرفتی زۆری بۆ دروستکردووین، چونکە ئێمە مانگيَك چارێک تەواوی بەنزینخانەکان نموونەی وەردەگرین دەینێرین بۆ هەولێر، بەڵام گەر بێتوو ئەم جۆرە تاقیگەیە لەسۆران هەبوایە، ئێمە هەفتانە پشکنینی تەواوی بەنزینحانەکانمان دەکرد، تا راددەیەكی باش گرفتی كوالێتی بەنزین چارەسەر دەبوو.

زۆرترین بینراو