دووبرای خەڵکی هەریر لە هەولێر کوژران

دووبرای خەڵکی هەریر لە هەولێر کوژران

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: شەوی رابردوو دوو برا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، رایدەگێنت" شەوی هەینی ڕێکەوتی (٣٠/٧/٢٠٢١)، کاتژمێر (٨:٥٠) خولەکی شەوی رابردوو ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی (گەزنە) سەر بە ناحیەی بەحرکە ڕوویدا، دەست بەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە یٔەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت دوو برا بەناوەکانی (سەروەر سۆران)، تەمەن (٢٨) ساڵ، (ڕابەر سۆران)، تەمەن (١٨) ساڵ، کوژراون.
بۆ یٔەم مەبەستە پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ یٔەم ڕووداوە ڕێکخرا و لە یٔایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری کرمانجی کەوتون ئەو دووکەسە پێشتر دانیشتوی گوندێکی دەشتی هەریرن و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چەند ساڵێک دەبێ چونەتە گوندی گەزنە و کێشەیان لەگەڵ کەسێکی نزیک لەخانەوادەکەیان هەبووە، کەس و کاریشیان باس لەوەدەکەن کێشەکەیان چارەسەرکرابوو.