جموجۆڵی داعش بەشێوەیەكی بەرچاو لە ناوچە كوردستانییەكان زیادی كردووە 

جموجۆڵی داعش بەشێوەیەكی بەرچاو لە ناوچە كوردستانییەكان زیادی كردووە 

زاری كرمانجی - لە ناوچە كوردستانییەكان هەڵمەتی تیرۆر و تۆقاندن و رفاندنی كورد بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، تا دێت گوندە كوردەكان چۆڵ دەكرێن، هێزە عێراقییەكانیش بەهۆی لاوازی و نەبوونی هەماهەنگییەوە، ناتوانن ئەمنیەتی ئەو ناوچانە بپارێزن، ئەوەش وای كردووە رۆژانە لەلایەن گروپە چەكدارەكان و چەكدارانی داعشەوە هێرش بكرێتە سەر و رووبەڕووی مەترسی پاكتاوی نەژادی ببنەوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەكات، باشترین چارەسەریش بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستووری عێراقە، بە تایبەت دۆخی پارێزگای كەركووك و دەوروبەری، هەروەها دوورخستنەوەی پارێزگاری سەپێندراوی شارەكە و لابردنی واقیعی سەپێندراوی ئەمنی، ئیداری، سەربازی و دیمۆگرافی دوای 16 ی ئۆكتۆبەر.

زۆرترین بینراو