د.جوتیار عادل: حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌ڕی كورد و كورد نییه‌

د.جوتیار عادل: حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌ڕی كورد و كورد نییه‌

زاری كرمانجی - گوتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: ئێمه به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لەگەڵ شەڕی کورد و کورد نین و تورکیا و پەکەکەش نابێت لێرە شەڕی خۆیان بکەن.

له‌ باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێرشی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، دكتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوامانكردووه‌ په‌كه‌كه‌ و توركیا شه‌ڕ و ململانێكانیان له‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان دووربخه‌نه‌وه‌ و ئێمه به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌ڕی كورد و كورد نین.

دكتۆر جوتیار عادل راشیگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین هیچ لایه‌نێك ته‌سفیه‌ی حساباتی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێم نابێته‌ به‌شێك له‌ هیچ شه‌ڕێكدا.

زۆرترین بینراو