كێشوەری ڕەش دەوڵەتی داهاتووی داعش 

كێشوەری ڕەش دەوڵەتی داهاتووی داعش 

زاری كرمانجی - مەهدی محەممەد رواندزی : دوای لاوازبوونی دەسەڵات و بێ ئومێدبوونی لە بونیاتنانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، لەئێستادا لە كێشوەری ڕەش لە هەوڵی دروستكردنی ناوچەی (حوكمی جیهادی) یە.
قۆڵی داعش لە ئەفریقا دەستی بە ئامادەكارییەكانیان كردووە بۆ فراوانبوونی گەورە، ئەوەش دوای زنجیرەیەك سەركەوتن و هاوپەیمانی و گۆڕانكاری ستراتیژی كە پێگەی خۆیان لە كیشوەری ڕەشدا بەهێز كردووە .
داعش بە دروستكردنی ناوچەی "حوكمی جیهادی " ، خوازیارە تەحەدایەكی گەورە دروست بكات بۆ لاوازكردنی دەسەڵاتی خۆجێی .
بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەو دەسكەوتانەی ئەم دواییەی داعش لە نایجیریا و كەنارەكانی ئەفریقا و مۆزەمبیق و كۆنگۆ، ئەو پڕوپاگەندانە پشتڕاست دەكەنەوە كە ئەو گرووپە لە بارەی بەهێزیی خۆی لە ناوچەكەدا زیاتر بەرزبووەتەوە.
ڤینسنت فوچس شارەزا لە توندڕەوی ئیسلامی لە نەیجیریا دەڵێت : بۆ داعش، بیابانی ئەفریقا ئەو شوێنەیە كە بە كەمترین سەرچاوە دەتوانیت كاریگەری گەورەی هەبێت"، 
ڤینسنت ئەوەش دەڵێ‌:"ئەمە یەكێكە لەو شوێنانەی جیهان كە داعش بە هەزاران كیلۆمەتری چوارگۆشەی ی لە خاكەكەی كۆنترۆڵ كردووە".
ڕۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس لە زاری سەرچاوەیەك لە هەواڵگری ڕۆژئاواوە گواستیەوە و نوسیوویەتی، داعش ئێستا بەهێزترین ئەسپە لە ناو گروپە توندڕەوەكانی ناوچەكەدا و بەشی زۆری ئەو پشتیوانییە وەردەگرێت كە پێشتر بۆ بۆكۆ حەرام دەڕۆیشت .
لەلایەكی تریشەوە زۆربەی دەزگا هەواڵگرییە جیهانییەكان لەو بڕوایەدان، گروپە چەكدارەكان كە لە ناوچەی ساهێڵ، مۆریتانیا، بوركینا فاسۆ، مالی، نیجەر و چاد دامەزراون، بە زۆری لەژێر سەركردایەتی"دەوڵەتی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا" یەكیانگرتووە.

زۆرترین بینراو