ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا گەیشتە چۆمان

ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا گەیشتە چۆمان

زاری کرمانجی-چۆمان: پێکوتەی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان بە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی ئەو سنوورە دەدرێت. د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەکەمجار پێکوتەی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەدرێت، ئەو بڕە ڤاکسینەی بۆ سنوورەکەمان نێردراوە پێکهاتووە لە 240 ڤاکسین، سەرەتا پزیشک و کارمەندانی تەندروستی پێکوتەکە وەردەگرن، دوای ئەم پڕۆسەیە نەخۆشانی درێژخایەن و هاووڵاتییانی ئاسایی دەتوانن ئەم ڤاکسینە وەربگرن. سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا COVID-19، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا، دەتوانن ناوی خۆیان بەم لینکەی خوارەوە تۆمار بکەن ( http://vac.health.digital.gov.krd/?lang=ku )و سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی گەرەکی سنوری جوگرافی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا لەڕێگەی تیمی تایبەت، لە سنووری قەزای چۆمانیش لەم دوو شوێنە ڤاکسینەکە وەردەگیرێت. سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان ١.نەخۆشخانەی چۆمان ۲.بنکەی تەندروستی قسرێ

زۆرترین بینراو