دەستکرا بە پاکردنەوەڕێگەی دەیان گوند

دەستکرا بە پاکردنەوەڕێگەی دەیان گوند

زاری کرمانجی :


بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان رایگەیاند"دەستمانکرد بە پاککردنەوەی  ڕێگەی هەریەکەلەگوندەکانی(سمخەیلان، شەمزینان، ماڵەمەلا، سۆریا، کانی چنار، گلەڕەش، ناوڕۆین،هەڕین، تەلان، کەلەک، خلیفان، ئاڵەکان، گوڕەشان، بوزێنە، ئاکوان، بەڕۆژە) پاکراونەتەوە   لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەکان"
ئیحسان چەلەبی دەشڵێت" دوای ئەو دەستدەکرێت بە پاککردنەوەی چەند گوندێکی دیکەی ناحییەکە."
ئاماژەشی بەوەکرد " لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە قیرتاوکردنی ڕێگایەکی کەمەربەندی بۆ ناو سەنتەری ناحییەکە، بەتەواوکردنی ئەم ڕێگایە ناحییەکە دەبەستێتەوە بەیەک لەئەمساڵدا ئەم ڕێگایە قیڕتاودەکرێت."
لەکۆتایشدا سەبارەت بە ڕێگای دۆڵی زەرزێ گووتی" چەند مانگێک لەمەوبەر دەستکرابە پاککردنەوەی ڕێگای دۆڵی زەرزێ، بەڵام ئەو ڕێگایە پێویستی بەقیرتاوکردنەو لەلای خۆمانەوە بڕی تێچوەکەی و درێژی ڕێگاکەمان بەرزکردۆتەوە، چاوەڕوانی بڕیاری سەروی خۆمانین  کە بتوانین بڕەکەی سەرفبکرێت لەدوایدا ئەو ڕێگایەش  قیڕتاوبکرێت کە بە ڕێگایەکی جەنجاڵ  دادەندرێت هاتووچۆی دەیان گوندی لەسەرە  ."

زۆرترین بینراو