پەیامێک بۆ دایبابی قوتابیان

ئاشکرایە پرۆسەی  خوێندن بەوبارودۆخە نەخوازراوەی پیایدا تێپەڕین بەرەو هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵ دەڕوات 

 تکادەکەم:

 ٭ بە گرنگی پێدانەوە کەش و هەوای خوێندن بۆ قوتابیەکەت بڕەخسێنە ، هیچ نەبێ هاوکاریی بکە بۆ مانەوە لەماڵەوە و کەمکردنەوەی سەردان و بۆنەو ئاهەنگ و سەیران ..هتد،
حەوسەڵەت بێ لەپاڵشتیکردنی و ئامادەکاریی بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ،
وازهێنان لە وتنەوەی وشەی ڕوخێنەر و سەعی بکەیت و نەکەیت هەردەرناچی یاخود پەنا بردنەبەر داوای هاوکاری لە مامۆستایان  و پاڵنان بۆ ئەوەی قوتابیەکەت دەرچێنێ ئەمساڵ.

٭ جەخت کردنەوە لە ئەرک وواجباتی خۆی ودانانی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەدیواری ژورەکەیدا تاوەکو هەست بەوەبکات پاڵپشتی تۆی بۆ گرنگە.

٭ دوورخستنەوەی لە مۆبایل و ئایپاد و هۆکارەکانی سەرقاڵییکردنی بە شتی لاوەکیەوە تاوەکو بتوانێ کاتەکانی ڕێکبخات لەگەڵ  کۆشش کردن بەوانەکانیەوە..
 
٭ ئاگاداری کاتی تاقیکردنەوەکان بە ڕۆژانە چ وانەیەکە و چ کاتێک بۆ تاقیکردنەوەکان دانراوە .

٭ بەیانیان زوو بێداری بکەرەوە، بۆ ئەوەی زووتر چالاک بێتەوە و بەئامادەیی لایەنی ڕۆحی و دەروونیەوە بەرەو قوتابخانە بەڕێکەوێ .
 
٭ خواردنی پێویستی بۆ ئامادەبکە مەهێڵە بەبێ ناشتا بڕواتە قوتابخانە بۆ ئەوەی توشی دڵ تێکهەڵاتن و دابەزینی فشاری خوێن نەبێ و هەمووان بکەوینە حاڵەتی نەخوازراوەوە.

٭ ئاگاداربە بەجل و بەرگی ڕەسمی  قوتابخانەوە بینێرە باڕووبەڕووی سەرپێچیەکانی کارگێڕی قوتابخانە نەبێتەوەو شپرزە نەبێت.

ئەو خاڵانەی کەئاماژەمان پێداوە ڕۆژانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و کێشەو گرفتن باپێکەوە هاوکاربین لەجێبەجێکردنیان.

جیاواز لەم خاڵانە، کە بۆ خۆی شمشێرێکی دوو دیون، ئەکرێت لە یەک کاتدا بە ئەنجامدانیان سەرکەوتنی مناڵەکەت دەستەبەر بکەیت، یان خوانەخواستە بە بێباکیی و پشتگوێ خستنیان مناڵەکەت شکست بهێنێت. زۆر گرنگە بزانن کە تا ئێستا کەمتر لەنیوەی نمرەی ساڵانەی مناڵەکەت هەڵسەنگاندنی بۆکراوە و زۆرینەی ماوە‌‌(واتە لە سەد نمرەی کۆششی ساڵانە تەنیا ٤۰ی دیارییکراوە، ٦۰ی ماوە بۆ کۆتا هەڵسەنگاندن) کە وائەکات هەلی سەرکەوتن بە هەموو خوێندکارێک بدات، مەگەر خوانەخواستە نەیهەوێت!

هیوادارم بۆ نزیک بە دە ڕۆژی داهاتوو دوور بین لە پشتگوێخستنی مناڵەکانمان و بە چەند ڕۆژێکی یەکلاکردنەوە و گرنگ لێی بڕوانین.
 
 سوپاس بۆ ئەرک و ماندوبوونتان..

تاڤگە علی
 ڕێنماییکاری پەروەردەیی

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو