رۆناڵدۆ و مێندێز تاوتوێی داهاتوو دەكەن

رۆناڵدۆ و مێندێز تاوتوێی داهاتوو دەكەن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە 
وەرزشییەكان: دوای ئەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ پورتوگالی پێش یارییەكانی یۆرۆ نەیتوانی چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دیاری بكات، دوای دەركردنی ئەو هەڵبژاردەیە لە یارییەكانی یۆرۆ، بەڕێوبەری كارەكانی لەگەڵ ئەو یاریزانە كۆدەبێتەوە بۆ دیارییكردنی چارەنووسی.
گرێبەستی رۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس لەهاوینی 2022 بەسەردەچێت، بەڵام راگەیاندنەكانی ئیتاڵیا باس لەوە دەكەن ئەو یاریزانە نیازی هەیە پێش كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی یۆڤانتۆس جێبهێڵێت.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی، خۆرخێ مێندێزی بریكاری رۆناڵدۆ بەم زوانە لەگەڵ بەرپرسانی بیانكۆنری كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی داهاتوی ئەستێرەی پورتوگالی.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، رۆناڵدۆ بەم نزیكانە لە بارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یۆڤانتۆس بڕیار دەدات، هاوكات تەئكید لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە یانەكە تائێستا هیچ ئۆڤەرێكی فەرمی پێنەگەیشتووە.
رۆژنامەكە ئەوەشی خستەڕوو كە رۆناڵدۆ پێشتر ڕایگەیاندووە كە دوای یۆرۆی 2020 بڕیار لەداهاتووی خۆی دەدات، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە یانەكانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتدو ریاڵ مەدرید دەتوانن گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەنجام بدەن.
یوڤانتۆس پێشوازی لە فرۆشتنی رۆناڵدۆ كرد بە 29 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو ئەوەی لە موچەی بەرزی ئەو یاریزانە رزگاری بێت.

 

زۆرترین بینراو