ئێمباپێ: دۆڕانەكە قەرەبوو دەكەینەوە

ئێمباپێ: دۆڕانەكە قەرەبوو دەكەینەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی لە یارییەكەی دوێنێ شەوی رابردوو فەڕەنسا بەرامبەر سویسڕا نەیتوانی ئاستی پێویست پێشكەش بكات و دوایین لێدانی سزای یەكلایی كەرەوەی بەفیڕۆدا، كیلیان مباپی داوای لێوردنی لە هاندەرانی فەڕەنسا كرد.
مباپی لەم بارەیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە پەیامێكدا گووتی" زۆر داوای لێبوردن لە هاندەرانی وڵاتەكەم دەكەم، نەمانتوانی بە ئامانجی خۆمان بگەین، سەبارەت لەدەستدانی لێدانە سزاكەش داوای لێبوردن دەكەم، دەزانم ئێوە زۆر دڵگرانن و خەم دەخۆن، بۆیە سوپاسی پشتگیریتان دەكەین، بەڵێن دەدەم كە لەگەڵ هاوڕێیانم لە پاڵەوانێتییەكانی داهاتوودا قەرەبوو بكەینەوە".
لەكۆتاییدا مباپی گووتی" حەزم دەكرد یارمەتی هەڵبژاردەكە بدەم، بەڵام شكستم هێنا، ئێستا زۆر خەمبارم ناتوانم بخەوم، چیبكەم تۆپی پێ هەموو سەركێشییە، بەڵام من هەر تۆپی پێم خۆش دەوێت".