گروپێكی 300 كەسی تورك هێرشیان كردە سەر خێزانێكی كورد

گروپێكی 300 كەسی تورك هێرشیان كردە سەر خێزانێكی كورد

زاری كرمانجی- سۆران: شەوی ڕابردوو خێزانێكی كورد كە خەڵكی مێردینی باكووری كوردستانن و بۆ كاری كشت وكاڵی چوونەتە ناوچەی ئەلماڵری پارێزگای ئەنتالیا، لە لایەن ٣٠٠ كەسی نەژادپەرستەوە هێریان كرایە سەر و بەسەختی برینداریان كردن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رەجەب تەیب ئەردۆغان هۆكاری ئەو ئاگرە بەرفراوانەی توركیای گرتووەتەوە، خستە ئەستۆی كوردان، بەم لێدوانەش ژیانی كوردان لە توركیا كەوتووەتە بەر مەترسی جددیەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی 30ی مانگ خێزانێكی حەوت كەسی بەشێوەیەكی نا مرۆڤانە لەلایەن نەژادپەرستانەوە كۆمەڵكوژ كران و تائێستا بكوژی ئەو خێزانە دەستگیر نەكراوە.

زۆرترین بینراو