سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات


بەڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لی
ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
له‌ یادی دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەکەتان ده‌كه‌م.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه‌، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت.

هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان.

دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/٧/٢٥

زۆرترین بینراو