پێگه‌ی فەرەنسا له‌ شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ بۆ شه‌ڕی دژی داعش

جــــوان ئیمام

وڵاتی فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی له‌ مێژینه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كاتێك شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌ڵگیرسا خاتوو دانیاڵ میتران خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوویه‌وه‌ و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ درێژه‌ی كێشا تا خۆی له‌ كۆڕه‌وی میلۆنی كوردستانی بینی دواتر شه‌ڕی دژی داعش ، فه‌ره‌نسا تاكه‌ وڵاته‌ به‌رده‌وام پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ ساڵی 2017 كاتێك هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆمی ئه‌نجامداو مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان دروستبوو له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانی كوردستان فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵات بوو بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی كرا له‌ پاریس ته‌واوی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كانه‌ی توانده‌وه‌ كه‌ كه‌وتبوونه‌ سه‌ر ڕێگای كوردستان و ئه‌و سه‌ردانه‌ بووە هۆكاری ده‌ركه‌وتنی خۆری نوێ بۆ كوردستان ، له‌ دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ چه‌ندین جاری تر ماكرۆن پاڵپشتی خۆی به‌ ڕێگای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕیووه‌ و سه‌رۆكی پێشوی فه‌ره‌نساش فرانسو ئولاند له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی دژی داعش زۆرترین یارمه‌تی پێشكه‌شی گه‌لی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كران ،بۆیه‌كه‌م جار نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆئڵ ماكرۆن له‌ 2-12-2017 له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌ و دووه‌م جار له‌ له‌ 10-7-2019 له‌ كۆشكی ئیلیزی له‌ فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌ .هه‌روه‌ها له‌ 2-9-2020 بۆ جاری سێیه‌م نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆێڵ ماكرۆن له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق كۆبوونه‌وه‌ ، بۆ جاری چواره‌م له‌ 30-3-2021 نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆێڵ ماكرۆن له‌ پاریس كۆبوونه‌وه‌ .بۆ جاری پێنجه‌م هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆیڵ ماكرۆن له‌ 29-8-2021 له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ . كه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ گه‌لی كورد گرنگی خۆی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی به‌هێزی پێگه‌ی سیاسی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستانه‌ .له‌ شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ فه‌ره‌نسا پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌ .

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو