ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا راگەیاندرا 

ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا راگەیاندرا 

زاری كرمانجی - به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بێته‌وه‌. 
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
چوارشه‌مه‌ 23-6-2021
هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 40 پله‌  ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌ .
پێنجشه‌مه‌ 24-6-2021
هه‌ولێر 43 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌

زۆرترین بینراو