پڕۆژەی دروستکردنی شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بۆ چەند گوندێکی سیدەکان جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەی دروستکردنی شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بۆ چەند گوندێکی سیدەکان جێبەجێ دەکرێت

 

زاری کرمانجی-سیدەکان: ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان سەربە قەزای سۆران، بە زاری کرمانجی گووت " فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە پاڵ شەقام و شوێنە جۆراو جۆرەکانی سنوورەکەمان، لەلایەن دانیشتووانی چەند گوندێکی سنورەکەمان، جگەلە زیان گەیاندن بەژینگەی دەڤەرەکە دیاردەیەکی نا تەندروستیشی بە ناوچەکە بەخشیووە، بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە چەند رێوشوێنێکمان گرتۆتەبەر".
 گووتیشی " بۆ چارەسەری ئەم گرفتەو کۆکردنەوەی ئەم زبڵ و خاشاکانە ئەمڕۆ 7/8/2021 وەک ناحیەی سیدەکان، هەستاوین بە دروستکردنی شوێنی کۆکردنەوەو فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە تەنیشت رێگای گشتیی گوندی بەرمیزە، کە چەند گوندێک دەتوانن زبڵ و خاشاکیان ببەبە ئەم شوێنەو دای بنێن".
 ئەوەشی خستەڕوو، دوای کۆبوونەوەی ئەم خاشاکانەش لە شوێنەی کە دیاریمان کردووە لەلایەن کارمەندانی کۆمپانیای پاپا گروپ دوور دەرخرێنەوەو چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

زۆرترین بینراو