بەغداد رەزامەندی ناردنی 200 ملیارد دینارەكەیدا

بەغداد رەزامەندی ناردنی 200 ملیارد دینارەكەیدا

زاری كرمانجی- سۆران: بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی سلفه‌ی دوه‌م بۆ هەرێمی كوردستان كه‌ بڕه‌كه‌ی 200 ملیار دیناره‌. وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقیش دەڵێت، بۆ مانگه‌كانی داهاتوش هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت و 200 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.
بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق، بە كەناڵی كوردستان24ی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی سلفه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 200 ملیار دیناره‌.

هەروەها حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، بە كوردستان24ی وت: ئه‌م مانگه‌ و مانگه‌كانی داهاتو، سلفه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ 200 ملیار دیناره‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ناردنیدا نابێت.

زۆرترین بینراو