وەزیری پەروەردە سەردانی دەڤەری سۆران دەکات 

وەزیری پەروەردە سەردانی دەڤەری سۆران دەکات 

 

زاری کرمانجی - رواندز:

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز بۆ کردنەوەی  سیستەمی e پەروەردە، لەچاوەڕوانی وەزیری پەروەردەن بۆئەوەی بێت بە فەرمی ئەو سیستەمە بکاتەوە لە ناو پەروەردەی رواندز.

چنوور مەزهەر محەممەد، بەڕێوبەری پەروەردەی رواندز بەزاری کرمانجی راگەیاند: وابڕیارە سبەی پێنجشەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەڤەری سۆران بکات و پەروەردەکانی ئەم سنوورە بەسەربکاتەوە، لە پەروەردەی رواندزیش وەزیری پەروەردە سیستەمی eپەروەردە دەکاتەوە.

لای خۆشیەوە ئارام ئەحمەد نەبی، بەرپرسی بەشی پلان دانان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز بۆ زاری کرمانجی گووتی" ئەم سیستەمە ، شێوازێکی ئەلیکترۆنییە و تێدا دۆسیەی مامۆستایان و قوتابییان و فەرمانبەرانی پەروەردەی لەناو هەڵدەگیرێت ، کارەکانی فەرمانبەران ئاسانتر دەکات و دۆسیەکانیش باشتر دەپارێزرێن ، ئەم سیستەمە لە شەش بەشی سەرەکی پێک دێت،  پەروەردەی رواندز لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پەروەردەی دەشتی هەولێر، بەشێوەی ئەزموونی کاری بەم سیستەمەکردوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە،
بۆکردنەوەی ئەم سیسەتەمە لە چاوەڕوانی وەزیری پەروەردەین بۆ ئەوەی بێت بە فەرمی  سیستەمی e پەروەردە بکاتەوە".
 ئامانجی ئەم سیستەمە کارئاسانییە لەکاری رۆژانە، درووستکرنی سیستەمەێکی مەرکەزی بۆ هەڵگرتن و پاراستی زانیاری.

زۆرترین بینراو