سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، لە گەڵ سەرۆکی فەڕەنسا تاووتوێ دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، لە گەڵ سەرۆکی فەڕەنسا تاووتوێ دەکات

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشدا لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان،لە گەڵ ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسایان تاووتوێ کرد.

سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان فەرەنسا و  هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕێبەرایێتی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە تێکشکاندنی داعش، بەردەوامبوونی پشتگیریی و هاوکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە . گوتیشی هاتنمان بۆ کوردستان ، پەیامێکە کە فەڕەنسا دەستبەرداری دۆستەکانی نابێت .
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەڵوێستی دۆستانەی فەڕەنسای کرد لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا .ئاماژەشی بە گرنگیی كاركردن و هەماهەنگیکردن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق بەگشتی و کێشە هەڵپەسێردارەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی، هەروەها ڕۆڵی ئەرێنی فەرەنساشی لە پێناو ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا، بەرز نرخاند.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان کرا.

زۆرترین بینراو