بڕیارە ژوورێکی هەماهەنگی بۆ قەیرانی سووتەمەنی درووست بکرێت 

بڕیارە ژوورێکی هەماهەنگی بۆ قەیرانی سووتەمەنی درووست بکرێت 

زاری کرمانجی - هەولێر: گولیزار رەشید سندی. جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانی سروشتییەکان رایگەیاند:بڕیارە بۆ ئیدارەکردنی قەیرانی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین ژوورێکی ھەماھەنگی وەک ژووری شانەی قەیرانەکان یان ژووری عەمەلیان لەژێر ھەرناوێکدا بێت دروست بکرێت تا ئیدارەی ئەو پرسە بدرێت، کە ژوورەکە لە نوێنەری پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆ  و و وەزارەتی سامانی سروشتی و پارێزگاکان دروست بکرێت ئەمەش گرنگە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گرفت لەو بارەوە دروست نەبێتەوە.
ئامانج لەم ژوورە یەکخستنەوەی نرخ و چاودێری و ھێنانی بەنزین دەبێت.

زۆرترین بینراو