سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

زاری كرمانجی - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021 پێشوازی لە "جینۆرۆسۆ کالۆنگێ" باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکاتسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات
باڵیۆزی فیلیپین وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی و تیرۆر.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر کرد، بۆ رێگەگرتن لە گەشەکردنی تیرۆر و تووندڕەوی.

زۆرترین بینراو