سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی( اڵامە )ی عێراقی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی( اڵامە )ی عێراقی دەکات

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ شەممە 31ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی( اڵامە )ی عێراقی کرد بە سەرۆکایەتی مەحمود حوسێن ئەلعگیلی ئەمینداری گشتیی حزبی اڵامە.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات.
شاندی حزبی ( اڵامە )ی عێراقی، ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانیان کرد لە میوانداریکردن و یارمەتیدانی سەدان هەزار ئاوارەی پارێزگاکانی عێراق کە بە ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا دەژین. 
 لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرا لە سەر بنەمای دەستوور .