سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق دەکات

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی ڕوسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی روسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ڕوسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی ڕوسیا وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

 

زۆرترین بینراو