راستیە تاڵەکان و زیانەکانی چوارەمین کۆنگرە دەرکەوتن

راستیە تاڵەکان و زیانەکانی چوارەمین کۆنگرە دەرکەوتن

زاری كرمانجی - مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ وتارێكدا باسی دۆخی ئێستای یه‌كێتی و مێژووی پاكتاوكردن له‌ناو ئه‌و حزبه‌ خستووه‌ته‌ڕوو و باس له‌وه‌ ده‌كات، زیانەکانی چوارەمین کۆنگرە لە پرنسیب و دیسپلین و ژیانی حزبایەتی، کەمتر نەبووە، لەو کارەساتانەی بەسەر یەکێتیدا هاتوون.

هه‌ر له‌و وتاره‌یدا، كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو و گۆڕانكارییه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی، كه‌ ئێستا وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ ده‌ناسرێت، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و رووداوانه‌ بە دەسیسەی پارتی نەبووه‌.

ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار:

پەندەکانی پاکتاو لە مێژووی یەکێتیدا

یەکێتی (46) ساڵی تێپەڕاند، لەم تەمەنەدا (15) ساڵی لە شاخ و (30) ساڵی لە شار گوزەراند. لە شارو شاخدا، دوچاری چەندین شەڕی ناوخۆو جیابونەوە هاتووە.

أ-  شەڕی ناوخۆ لەگەڵ پارتی(1976 - 1988)  ب-  شەڕی ناوخۆ لەگەل سۆسیالیست(1979 - 1986) ج- شەڕی ناوخۆ لەگەڵ حیزبی شیوعی(1982 - 1986)  د-  شەڕێکی بچوکیش لەگەڵ پاسۆك (ناو بە ناو).

لە شاخدا، دووجار توشی جیابونەوە بووە.

أ- جیابونەوەی سۆسیالیست (١٩٧٩) لەسەر چۆنیەتی یٔیدارەی یەکێتی و ناکۆکی سیاسی.. بە هێزی چەکدار و شەڕی ناو بە ناویش. ب- جیابونەوەی یٔاڵای شۆڕش (1985) لەسەر جیاوازی یٔایدیۆلۆژیا و سیاسی.. بەبێ هێزی چەکدار.

لەدوای ڕاپەڕینیش، یەکێتی رووبە رووی دوو چەشن شەڕی ناوخۆ، هەروەها دوو جۆر جیابونەوەش بۆتەوە:

یەکەمیان: لەگەڵ پارتی 1994 - 1998. دوەمیان: شەڕی بزوتنەوەی یٔیسلامی و جوند الایسلام (1994 - 2003). جیابونەوەکانیش لە دوای راپەڕینەوە:

یەکەمیان: جیابونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان (2009) دوەمیان: جیابونەوەی هاوپەیمانی (2017)

هەر لە دوای ڕاپەڕینیش، چەندین یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتی رویداوە؛

_ یەکگرتنەوەی سۆسیالیست - یەکێتی 1992 - یەکگرتنی یٔاڵای شۆڕش - یەکێتی 1993

لە دوای (1994)وە، هەوڵێکی زۆرماندا بەشێکی شوراکان و چەندین هەڤاڵی یٔاڵای شۆڕش مابوون، یٔەمانیش رازی کران بێنە ناو یەکێتی.

لە دوای جیابوونەوەی بزوتنەوی گۆڕانیش، رەوتێکی زەحمەتکێشانمان قەناعەت پێکرد بەسەرپەرشتی شێرکۆ میر وەیس، هاتنە ناو یەکێتی؛ دوای یٔەمانە، رەوتێکی دیکەی زەحمەت کێشان بە سەرپەرشتی (یٔاسۆس) و چەندین سەرکردەی پاکیان کە بەداخەوە بۆ مەرامی کەسێك پشتیان تێ کرا. لە دوا هەوڵیشدا، لەسەر داوای هەڤاڵ هێرۆ، حیزبی  زەحمەتکێشان (یٔایندە) بە سەرپەرشتی قادر عەزیز.. سەنگەری یەکێتیان لە دوا یٔاکامدا قبوڵ کرد!

کاتێك، ناوەندی بریاریش دروست کرا، بەندە، بێلایەن مامەوە. تەمەحی سکرتێری یەکێتیان پێ دەدام بەمەرجێ رازی بم، بریاری دەرکردنی (16) سەرکردەکەی ناوەندی بریار پەسەند بکەم، نەمکرد. بەڵکو کێشەکەشمان چارەسەرکرد. یٔەوانەی تەمەحی سکرتێری یەکێتیان پێ دەدام و بەقسەم نەکردن، زۆری نەخایاند پیلانیان گێڕا، کارگێڕ و مەکتەبی سیاسیان هەڵوەشاندەوە..

لەم کورتە پانۆرامە سیاسیەی جیابونەوە و یەگرتنەکان، دەمەوێ؛ پەلامار، پاکتاو، بوختان و ناوزراندنەکان، بۆ میژوو باس بکەم. کە دڵنیام یٔەوانەی تایٔێستا بێلایەنن، یان ویژدانیان لە ماستاوی هەلپەرستی نەژەندووە، یان مێژووی خەباتیان بە موچە دۆلار نەفرۆشتووە. سودی لێوەر دەگرن.

لە تەواوی جیابونەوە و شەڕەکاندا، هەموو لایەکمان لە فەرهەنگی یەکتر شکاندن، بەشی یٔاشتیمان تیا نەدەهێشتەوە.، بەشی زۆری جنێو، یان بوختان، یاخود پەلامار و پاکتاوکردنەکان، رقی دەرونی کەسایەتیەکان و قۆناغی شەڕەکان و مل ملانێکان بوون. پشکی یەکێتیش لەو فەرهەنگە زیانبەخشەدا، بارتەقای هەموو لایەنەکانی تر بوو. بۆ نموونە:

پارتی_ یەکێتی

لە دژی پارتیدا، یٔەدەبیاتی یەکێتی لە ساڵی 1975وە، هەتا 1998، دەکران بە جاسوس. نۆکەر. بارزانی بێچوو. بەکرێ گیراو. کورد کوژە. پارتیش یەك یٔیزگەی هەبوو، کارامەترین جنێوفرۆشیان خستبووە سەری و بۆ دۆژمنایەتی یەکێتی تەرخان کرابوو. بەڵام لە گەرمەی شەڕەکانیشدا، کاتێك دەرفەتێك بۆ گفت وگۆ دەرەخسا، بێ دوو دڵی قبول دەکرا. هەروەکو پەلاماری یەکترمان نەدابێ.. وا بوو.

سۆسیالیست_ یەکێتی

لە بەرامبەر حیزبی سۆسیالیست.. پێیان دەگوترا؛ حیزبی هەڤال جوجەڵە.. رەسوڵ جوجەڵە. جاسوسی پارتی و یٔێران.. پیاوی موخابەرات.. تەنانەت شەهیدان: ساڵح یوسف و عەلی هەژار و کاردۆ گەڵاڵیش، بە جاسوس لە قەڵەم دەدران، کەچی بەعس شەهیدی کردن. سۆسیالیستیش بە یەکیتیان دەگوت: پۆل پۆتیەکان، تیرۆرستەکان، جاش جەلالیەکان، پیلان گێڕەکان.. تاد. لە یەکەمین دەرفەتدا، پێش پارتی ساڵی 1986 - 1987 یەکێتی لەگەڵ سۆسیالیست یٔاشت بوەوە. ساڵی 1992یش لەگەڵیاندا یەکی گرتەوە.

حیزبی شیوعی - یەکێتی

 لەگەڵ حیزبی شیوعی.. پێیان دەگوترا: تەحریفی، کلکی مۆسکۆ.. تاقمەکەی بەهادینە کەچەل.. فیتنەی شەڕی ناوخۆ. لە قرناقا و پشتا یٔاشان دەیانیان بە دیل کوژران. (تەنها یٔێمە لە مەڵبەندی یەك بڕیاری لێدانی شیوعیەکانمان جێ بەجێ نەکرد، خەریك بوو بە خایٔینیشمان بزانن) شیوعیەکانیش بە یەکێتیان دەگوت: دیلکوژەکان، کۆنە خۆفرۆشەکان، بێ بەڵێنەکان.. بەڵام پێش پارتی لەگەڵ یٔەمانیشدا، یەکێتی یٔاشت بویەوە.

یٔاڵای شۆڕش - یەکێتی

 یٔاڵای شۆڕش، کە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵە و سازشی لەگەڵ حکومەت دا هەبوو.. بیری یٔایدیۆلۆژی جیاواز هانی دا، جیابیتەوە.. بەبێ جیاکردنەوەی تاقە مەفرەزەیەکی یەکێتیش، کەچی بە تۆمەتی جۆراو جۆر پەلامار دراو پاکتاو کرا. دەگوترا: جاش بە یٔاش مەبە. ناخی سەدان تێکۆشەر، بریندار کرا. تەنها لەسەر رێبازی جیاوازی فەلسەفی. هانا بۆ زیندان و یٔەشکەنجەش برا!! یٔێستاش یٔەو کەسانەی جەلادی یٔەو یٔەشکەنجەدانە بوون، شانازی و شانامەی لەسەر دەنوسن!!

دوای ڕاپەڕین.. لەگەڵ یٔاڵای شۆڕش یەکێتی یەکی گرتەوە و جۆرەها پۆستیشیان پێ بەخشرا. بە پیاهەڵدانی مام جەلال و راگەیاندنی هاوبەشی یەکێتی_ یٔاڵای شۆرش، نەك خەنجەری ژەهراوی نەبوو، بەڵکو شۆڕشگێڕ و دڵسۆزانی کوردستانیش بوون. لە یٔاهەنگی یەکگرتنەکەشدا، زیاتر لە دە هەزار کەس کە لە یاریگای سلێمانی دا یٔامادە بوون. تاقە یەکگرتنیش بوو، یٔاپورەی خەڵك بۆ مەراسیمەکەی یٔامادەبێ.

گۆڕان - یەکێتی

کە گۆڕانیش جیابونەوە، هەڵمەتی گۆڕان دژی مام جەلال و یەکێتی فراوان بوو. هەرچی لە هەمانەکەیاندا بوو، هەڵیان رشت. زۆر زیاتر لە شەڕە جنێوی شاخ، لە شاردا، دژی یەکێتی هەڵمەتی بوختان و ناوزراندنیان برد. بونە مایەی لاوازبونی یەکیتی و بەهیز بوونی پارتی. یەکێتیش، فشاری یٔابوری خستنەسەر و سزای سیاسی، لە رێگەی یٔابوریەوە سەپاندە سەریان. بەندە، لە بەرگری لێ کردنی یەکێتی درێخیم نەکرد.. لە کاتێکدا تاک تاك سەرکردەی یەکێتی، بەرگریان لە یەکێتی دەکرد. بەڵام لەگەڵ سزای یٔابوری نەبوم، کە د. بەرهەم ساڵح سزای یٔابوری لەسەر لابردن، یەکەم کەس پشتیوانیم لێکرد.

دوای 17/ی شوبات، یەکەمین وەفد، هێرۆ و دلێری سەید مەجید و بەندە، چوینە لای نەوشیروان موستەفا و سەهۆل بەندانی نێوان یەکێتی و گۆڕانمان شکاند. دوای یٔەمەش، دەرگا کرایەوە، وەفدیان هاتنە لای مام جەلال و لێک تیگەیشتنی دەباشانی لێکەوتەوە. دوای یٔەوە رێکەوتنی تریش لە (19) خال گەڵا کرا. هەوڵ دەدرا بگەینە یەکگرتنەوە، بەڵام بەبێ بڕیاری مەکتەب سیاسی،  دەستکاری رێکەوتنەکە کراو بە دەسیسە ویسترا دۆخی کوردستان تێك بدرێ و دوو یٔیدارەیی بێتەوە یٔارا.. من دژی بوم. مێژووش یٔەم قسەیەم دەسەلمێنێ.

هاوپەیمانی_ یەکێتی

کە هاوپەیمانی دادپەروەریش (2017) لە دۆخێکی ناسکدا و لە گیانەڵڵای مام جەلال دا دامەزرا. یٔەم هاوپەیمانیە، لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، یەکێتیان کردە جەردە، تاڵانکەر، فرعۆن و دکتاتۆر؛ دیسان، یەکێتی بەهۆی پاشماوەی ناوەندی بڕیارەوە، کە زۆربەیان لەبەر نیگەرانیان لە یەکێتی، یٔامادە نەبوون بەرگری لێ بکەن، بەڵکو هەشبون هاوکاریشیان دەکردن و دەنگیشیان بۆ گلێر دەکردنەوە. لە بەرامبەر یٔەمانیشدا، یٔیمە و قوباد تاڵەبانی و بەشێکی راگەیاندنی یەکیتی و مەڵبەندەکان، شانمان دایە بەر یٔەرکی بەرگری لە یەکێتی.

یٔەو تاقیکردنەوانە لە مێژووی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، توشی کەم هێزی سیاسی بووە. پرسیار یٔەوەیە: یٔایە یەکێتی دەرس و پەندی لیوەرگرتون؟

بە کورتی دەڵێم: نەخێر. پیلانی پێش و پاش چوارەمین کۆنگرە پێمان دەڵێ: یەکێتی تەنها لە روانگەی هێزو پاراستنی دەسەڵات و، بەرژەوەندیە یٔابوریەکانەوە، سەیری حیزبایەتی دەکرد. هەر بۆیە، ژیانی حیزبایەتی کراوەتە قوربانی سیاسەتی پاوانکردنی دەسەڵات و دەسکەوتی یٔابوری.

ویسترا، لە چوارەمین کۆنگرەدا بە ناوی نوێبونەوەی یەکێتی، شەرعیەت بدرێ بە سیاسەتی پاوانخوازی حیزبی- حکومی- بەرژەوەندی. بەڵام.. لە راستیدا، جگە لە رواڵەتی بە تەکەتول دارشتنەوەی یٔۆرگانەکان و بەرزکردنەوەی بێ بنەمای هەزاران پلە؛ بە کردەوە، تەنها لە گەندەڵی و لە پەیجی فەیك و لە بەهیزکردنی کاسەلیسەکان و پەراوێز خستنی زۆربەی هەرە زۆری کادرە ماندوەکان، تەنها یٔەو بڕیارانە لە مێژووی یەکێتیدا نوێ بوون. یٔەم بریارانەش هاوسەرۆك و سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی، پەسەندیان دەکردن. بەڵام ژێر بە ژێر ناکۆکیەکانیشیان دەکوڵا. سەرەنجام:

کێشمە کێشەکانی دوای کۆنگرە، لە پشتی پەردەی نوێبونەوە و یٔەم (سەری - کردە) نوێیانەدا،  بەرەبەرە لە ناو خودی یەکێتیدا پەنگیان دەخوارد و  لەسەر قورغی جومگەکان، تێك دەچرژان. وردە وردەش مل ملانێکان لە گرێژنە دەرکران. یٔەوە تانێ گەیشتە رادەی بڕیاری یٔەوتۆ، رای گشتی یەکێتی و ناو خەڵك، ساکاوون. لێرەدا نامەوێ حوکم بدەم.. تەنها دەمەوی بڵێم:

لە دوای چوارەمین کۆنگرەوە، یٔۆرگانەکانی یەکێتی، سەراپا دۆش داماوون، کۆبوونەوەی حیزبی؛ شانەوکەرت نەماوە؛ پرنسیپەکان پێشێل کران؛ هیچ یٔۆرگانێك کاریگەری نەماوە، جگە لە هاوسەرۆکەکان.بەڵام لە دوا یٔاکامدایەکیتی لەناو خەلکدا باجی قورس قورس دەدا. یٔەوەتانێ کێشەکان تەقینەوە، تا گەیشتە رادەی وەلاخستنی یەکێك لە هاوسەرۆکەکان، بەبێ رێرەوی حیزبایەتی سروشتی!

یٔیستا کە راستیە تاڵەکان و زیانەکانی چوارەمین کۆنگرە دەرکەوتن، جێی خۆیەتی بڵێین: زیانەکانی چوارەمین کۆنگرە لە پرنسیب و دیسپلین و ژیانی حیزبایەتی، کەمتر نەبووە، لەو کارەساتانەی بەسەر یەکیتیدا هاتووە.  لە کارەساتەکاندا یەکێتی بەهێزتر دەهاتەوە بۆتەی خەبات. بەڵام لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە، هەتا دێت یەکێتی لاوازتر دەکرێ. مەترسیدارترین سیاسەتی یٔیستای یەکیتیش، یٔەوەیە کە زۆربەی سەرکردایەتی یٔێستا، لە فەلسەفەی سیاسی مام جەلال، لەناو ههاوکیشە سیاسییەکان، بە قوڵی تێناگەن و متمانەی خەلك، بەرە بەرە لە دەست دەدەن. هەروەها هاوسەنگی یٔۆرگانە باڵاکانی یەکێتیشیان، بە جۆریك لاسەنگ کردووە، تەنها لە قازانجی، یٔە هەلپەرستانەن کە چاوەڕوانی موچە و بودجەی سەری مانگ دەکەن.

پیشێل کردنی پرنسیبەکانی حیزبایەتی، چۆن لە چوارەمین کۆنگرەدا سروشتی نەبوو، یٔێستاش وەلا خستنی هاوسەرۆکێك بە سروشتی نازانم. لێرەدا، نامەوێ قەتماغە هەڵبدەمەوە، ناشمەوێ لەسەر دەنگو باسەکان حوکم بدەم، یٔەوی رویداوە، چاکبونەوەی گەلێ دژوارە. تەنها مەبەستمە بڵێم:

تکایە، دەرس و پەندەکانی مێژوو بخەنەوە بیری خۆتان. ولا خستنی هاوسەرۆکێك، بە هەل مەزانن بۆ رشتنی رق و کینە. پەلاماری لایەنگرانیان مەدەن و پاکتاویان مەکەن. رێز لە کادرو هاو تەکەتولەکانیان بگرن، گەرچی هەڵەشیان کردبێ، یان بە هەڵە لە هاوکیشەکانیش تی گەیشتبێتن. بەڵکو بەشی زۆریان لە ترسان و لە برسان رەدووی سیاسی کەوتوون. یٔەوەتانێ بە یەک روداو، یٔەوانەی لە ترسان و لە برسیان رەدوو کەوتبون، زۆربەیان هەلدەوەرن. بۆ؟ چونکە ژیانی حیزبایەتی پێشێل کرابوو.

 یٔەوانەی لێش خراوون، یان لەژیر فشارن، هەقە تەنها رێگەی شەرعی بۆ مافەکانیان بگرنەبەر.

 بێگومان یٔەم روداوە بە دڵی پارتیە و پارتی و لایەنەکانی تریش (جگە لە گۆڕان) سوردی لێ وەردەگرن، بەلام روداوەکە بە دەسیسەی پارتی نەبووە. یٔەگەر هات و بشسەلمێ کەسێك، بە دەسیسە یٔەم روداوەی یٔەنجامدابێ، شەرمەزاری مێژوو دەبێ.

 هیچ رێگەیەکیش لە بەردەمدا نی یە، تەنها رێگەی حیزبایەتی نەبێ. دەبێ شەرعیەتی یٔۆرگانەکانی باڵاو خوارەوە، هەتا بەستنی پێنجەمین کۆنگرە، زیاتر لە دەست نەدرێ. دەبێ زوو فریای بوژاندنەوەی ژیانی حیزبایەتی بکەوین. یٔەمەش مەحاڵە هەتا یەکێتی کۆی هەڵەکانی لە پێش چوارەمین کۆنگرە و لەناو کۆنگرە و دوای کۆنگرە، دەست نیشان نەکات و رەخنەیان لێ نەگیرێ.

هەموو کەسێکیش، بە هەر پاساوێك وەلانرابێ، مافی خۆیەتی، لە بەردەم یٔۆرگانە حیزبیەکاندا بەرگری لە خۆی بکات، بەپێی بەڵگەکان سزا بدرێ. نەك بێ بەڵگە حوکمی لەسەر بدرێ.

لە کۆتایشدا دەڵێم: لەم روداوەشدا، تکایە، ژمارەی جنێوەکان، بەرامبەر یەکدی زیاد مەکەن؛ بەبێ بەڵگە تۆمەت مەبەخشنەوە؛ مەکەونە پاکتاوکردنی یەکتر؛ بوار مەدەن هەلپەرستان و پیاهەڵدەران، گوێ درێژ یٔاسای ناوجۆگە، لەمبەرو یٔەوبەری جۆگەی نێوان جەمسەرەکان، بلەوەڕن؛ خەلکیش بە یٔاگری خۆتانەوە مەسوتێنن. دلنیابن کولتوری جنێو و پاکتاوکردن، سەرەتا بە گەرمی دەست پێ دەکات.. بەڵام وەکو سەرجەم هەلمەتی پاکتاوکردنی مێژووی یەکێتی، پاشگەز بونەوەی بەدواوەیە!!

زۆرترین بینراو