لیژنەی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی دووەمی چاکسازی دەکات

لیژنەی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی دووەمی چاکسازی دەکات

زاری كرمانجی - بەمەبەستی گفتوگۆکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی دووەمی چاکسازی، کەحکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردووه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/5/4، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی دووەمی حکومەتی ھەرێم لەسەر یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ی چاکسازی، گفتوگۆو ھەڵسەنگاندنی بۆ کراو له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ به‌پێویست زانرا میوانداریی وه‌زیرانی (دارایی، كاروباری شه‌هیدان، ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌)و سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی، له لیژنه‌كه‌دا بكرێت بۆئه‌وه‌ی ڕوونکردنەوەی زیاتر له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌و یاساکەو چۆنیه‌تیی جێبەجیکردنی لەلایەن حکومەتەوە به‌لیژنه‌كه‌ بدرێت بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی له‌بارەیەوەو دواتر ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.

زۆرترین بینراو