سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا کۆبووەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/7/5 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی تازەی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هاوبەشیی عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕووسیا کردەوە.

بەڕێز باڵیۆزی ڕووسیا سەرسامیی خۆی بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی گرنگی بە پرسی کورد دەدات، هەروەها باسی لە کوردانی ڕووسیا کرد کە لە زۆر بواری گرنگی وڵاتەکەدا کاران و خاوەن ڕۆڵ و پێگەی دیارن.

جگە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە و دۆخی عیراق بەگشتی، کۆرۆنا و هەڵمەتەکانی کوتان بە پێکوتەی دژی پەتای کۆڤید_19، دۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی وڵاتەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون کە دۆخی سووریا و کێشەکانی وڵاتەکە دەبێ لە ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه‌ چارەسەر بکرێن.

 

 

 

زۆرترین بینراو