پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

بە بۆنەی(45 )مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم.

بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی و هەموو شەهیدان و تێکۆشەران و بەشدارانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە.

شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو، تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە کە بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە ، بەردەوامیدا بە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی.

لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا ، جەخت لە برەودان بە کارکردن بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە هاوخەباتی و کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان ، بووە هۆکار و بنەمای پێکهێنانی( بەرەی کوردستانی) و سەرەنجام سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە یەکێکە لە دەسکەوتە گرنگ و شکۆدارەکانی شۆڕشی گوڵان .

بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان .

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی

2021/5/26