خولێكی شۆفێری بۆ ئافرەتانی ناحیەی خەلیفان كرایەوە

خولێكی شۆفێری بۆ ئافرەتانی ناحیەی خەلیفان كرایەوە

زاری كرمانجی-خەلیفان:
 نازەنین عەزیز، بەرپرسی ناوەندی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە زاری كرمانجی گووت " لە درێژەی کاروچاڵاکییەکانماندا رۆژی یەکشەممە 20ی6ی2021 وەک ئەنجوومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، "ناوەندی خەلیفان" به ئاماده‌بوونی نوێنەری لقی 10ی پارتیمان و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفان و بنكەی ئاسایش و دام و دەزگا ئەمنی و حکومی و حزبیەکان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران و رێکخراوەکان و میوانان و ئافرەتان، بۆ یەکەمینجار خولێکی فێربوونی ليَخورينى ئۆتۆمبيلمان بۆ ئافرەتانی ناحیەی خەلیفان کردەوە".
 گووتیشی " لەم خولەدا نزیکەی 20 ئافرەت بەسەرپەرشتی راهێنەرانی بواری شۆفێری بەشداری دەکەن، بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی لە رێزدار نەهرۆ رواندزی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەین، کە هاوکارمانە بۆ کردنەوەو بەڕێوەچوونی ئەم خولە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو