سیرینا ولیامز لە ویمبڵدۆن دووركەوتەوە

سیرینا ولیامز لە ویمبڵدۆن دووركەوتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: سێرینا ویلیامز ئەستێرەی تێنسی ئەمریكی ماڵئاوایی لە پاڵەوانییەتی وێمبڵدۆن كرد، دوای ئەوەی بەهۆی پێكانەوە بەرامبەر بە ئالێكساندرا ساسنۆڤیچ كشایەوە.
ولیامزی پۆلینكراوی شەشەمی جیهان و براوەی 7 نازناوی وێمبڵدۆن نەیتوانی ئامانجە گەورەكەی بپێكێت بردنەوەی 24 مین نازناوی گەورە بوو لە مێژوویدا و ژمارەی پێوانەیی مێژووی تێنس یەكسان بكاتەوە.
لە یارییەكەیدا بەرامبەر بە ئالێكساندرا ساسنۆڤیچ تووشی پێكان بوو، دوای ئەوەی لە كۆمەڵەی یەكەمدا 3-2 لە پێشەوە بوو، بەڵام قاچی خزا و لەسەر زەوییەكە كەوت و چووە دەرەوە بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت، دوای ماوەیەكی زۆر گەڕایەوە نێو یاریگەو بە گریانەوە یاریگەی جێهێشت.
ئاندی مورای و رۆجێ فێدێرێر قسەیان دەربارەی ئەم رووداوە كردو هاوخەمی خۆیان دەربڕی، راشیانگەیاند كە چیمەنی یاریگەكە زۆر خزە و مەترسی درووست دەكات.

زۆرترین بینراو