دیواری پاڵپشت بۆ رێگای سەرەكی (سۆران-سیدەكان) دادەنرێت

دیواری پاڵپشت بۆ رێگای سەرەكی (سۆران-سیدەكان) دادەنرێت

زاری كرمانجی-سیدەكان:
رووچوونی هەندێ شوێن لە رێگای سەرەكی (سۆران-سیدەكان) ببووە، هۆی مەترسی بۆ سەر شوفێران و رێگاكە، خۆشبەختانە لەئێستادا دەستمان كردووە بە پڕۆژەی دروست كردنی دیواری پاڵپشت بەشێوازی (گابیۆن)بۆ ئەم رێگاییە".
جێگەی ئاماژەیە "دروستكردنی ئەم دیوارە لە شوێنەكە جگەلەوەی دەبێتە هۆی بەربەستێك بۆ رێگەگرتن لە زیاتر رووچوونی رێگاكە، بە مەبەستی پارێزگاری كردن لەسەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و شۆفێران.


بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر

زۆرترین بینراو