سەرۆكی حكومەت بە پیر كێشەی ئاوی چەمچەماڵەوە دەچێت

سەرۆكی حكومەت بە پیر كێشەی ئاوی چەمچەماڵەوە دەچێت

زاری كرمانجی- چەمچەماڵ: سەرۆكی حكومەت زیاتر لە 7 ملیارد دیناری بۆ كێشەی كەم ئاوی چەمچەماڵ دابین كرد.
 نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت . 
هەروەها سەرۆکی حکومەت ، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەمال ". 

 

زۆرترین بینراو