پۆلیسی سۆران زانیاری لەسەر رووداوەكەی رواندز دەخاتەروو

پۆلیسی سۆران زانیاری لەسەر رووداوەكەی رواندز دەخاتەروو

زاری كرمانجی-رواندز
كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز ئاگادار كراینەوە كەوا هاووڵاتی (ا-ص-ح) ئەفسەر بەپلەی رائید لە ئاسایشی رواندز دانشتووی قەزای رواندز، بەداخەوە لەكاتی ئەركی فەرمی خۆی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، بەپێی لێكۆڵێنەوە سەرەتاییەكان گوایە نەخۆشی دەرونی هەبووە لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
 لێكۆڵێنەوە لەم كەیسە لەلایەن بەشی پۆلیسی رواندز، دەستی پێ كرد لەزانیاری زیاتر ئاگادارتان دەكەینەوە. 


مقه‌دەم 
شەمال دێواری حامد 
بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران 

 

 

 

زۆرترین بینراو