هەردوو كتێبی شار و ئیستاتیكای سمكۆ محەمەد چاپ و بڵاو بووەوە 

هەردوو كتێبی شار و ئیستاتیكای سمكۆ محەمەد چاپ و بڵاو بووەوە 

1: شار جەنگی جیاوازیەكان ئەم كتێبە بریتیە لە خوێندنەوە بۆ چەمكی شار و بونیاد و مۆدێرنیتە و ململانێی گوند و شارنشین و سەرەتای دەسەڵاتگرتن و تایبەتمەندێتی دیمۆگرافیا و ژیان لە ئاسۆییەوە بۆ ستوونی و بیابانی چڕ و نامۆبوونی تاك لەشاردا و معالیم یان ئەدگارەكانی شار وەكو پێناسە و بزواندنی عەقڵ و یۆتۆپیا و خەیاڵ و هتد. 
2: ئیستاتیكا. دیالكتیكی ئەخلاق و زانست. 
ئەم كتێبە بریتییە لە خوێدنەوەی چەمكی ئیستاتیكا و هەروەها موناقەشەی ئیستاتیكای سیاسی و ململانێی ئەدەب و هونەر و زمانی ئیستاتیكی و لەدایكبوونی فەلسەفە و وەهمی بینین و ئاین و ئیستاتیكا و فانتازیای ئایدیایی و چێژی هونەری. هەردوو كتێبەكە بەقەبارەی مام ناوەندیین و بریتیین لە 240 لاپەڕە. لەلایەن دەزگای مەم و زین چاپ و بڵاوكراونەتەوە و لەزۆربەی كتێبخانەكان دەست دەكەون. 
سمكۆ محەمەد خاوەنی بیست كتێبە لەبارەی ئەدەب و فكر و سیاسەت. 

 

 

 

زۆرترین بینراو