سەرۆكی هەرێم لە ئوردنە

سەرۆكی هەرێم لە ئوردنە

زاری كرمانجی - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن، بڕیارە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم شای شانشینی ئوردن پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ بکەن.

فەلاح مستەفا، راوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێچرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا، پرسە سیاسییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێدەکرێن.

گوتیشی "سەقامگیری ناوچەکە و چۆنیەتی ماماڵەکردن لەگەڵ ئەو پەرەسەندنانەی کە دینە پێش خاڵێکی دیکەی گفتووگۆکان دەبێت".

زۆرترین بینراو