پەكەكە دەڵێت لە دوو رۆژی رابردوو 12 سەربازی توركیا كوژراون

پەكەكە دەڵێت لە دوو رۆژی رابردوو 12 سەربازی توركیا كوژراون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گەریلاکانی هەپەگە یەژاستار هەر لە زاگرۆس هەتاکوو بۆتان لە دژی هێرشی داگیرکاری هەموو شوێنێکیان کردووەتە مەیدانی چالاکی، لەو چالاکییانەدا لانی کەم ١٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون".
 
هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

" لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادیە' هێزەکانی ئێمە لە بۆتان هەتاکوو زاگرۆس چالاکییەکانیان بەردەوام دەکەن.
 
' چالاکی تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی'
 
زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاکی هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار بەم شێوەیە:
 
هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد ڕۆژی ٦ی گولان لە کاتژمێر١٣:٠٠ لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا هاوکات ٢ چالاکییان ئەنجامدا.
 
هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ١٤:٣٠ داگیرکەران جارێکی تر بۆردومانکران. لەو سی چالاکییەدا گورر لە داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورا درا .
 
ئەو چالاکییە بۆ تۆلەسەندنەوە هاوڕێیانی ئێمە بە فەرماندەیی هاوڕێ سەرحەد گەڤەر کە لە بەرخۆدانی مام رەشۆ بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهیدبوون، ئەنجامدرا.
 
١ی گولان لە هەرێمی جوودی لە دژی داگیرکەران لە قادی دەری وارای چالاکی ئەنجامدرا. لەوچالاکییەدا داگیرکەرێک کوژرا.
 
لە چوارچێوەی ' هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور'
 
٦ی گولان کاتژمێر نێوان ١٧:٠٠-١٨٠٠ لەهەرێمی مەتینا لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورای مزن و زەندوورای بچووک  بەچەکی قورس  چالاکی ئەنجامدرا. ٣  ڕاکتی کاتیوشا لەگردی زەندوورای مەتینا لە سەنگەری داگیرکەران درا. لەگردی زەندوورای بچوکیش ٢ ڕاکتی کاتیوشا لە سەنگەری داگیرکەران درا. لە هەردوو چالاکییەکەدا گورزی سەخت لە سەنگەری داگیرکەران درا، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە. دوای چالاکییەکە داگیرکەران ناچەکەیان تۆپ بارانکرد.
 
' هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس'
 
٦ی گوڵان کاتژمێر ١٢:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی داگیرکەران لە قەڵای مام ڕەشۆ  و گردی شەهید مۆنزوور بە دۆشکە لێیان درا. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.
 
٦ی گوڵان لە کاتژمێر ١٣:٤٥ هێزەکانی یەژاستار لەهەرێمی ئاڤاشین  بە هاوەن داگیرکەرانیان لەسەر گردی  شەهید سەردار کردە ئامانج. کاتژمێر ١٤:٠٠ بە دۆشکە لە داگیرکەران درا لەسەر هەمان گرد. دوای چالاکییەکە داگیرکەران ناوچەکەیان تۆپبارانکرد.
 
٦ی گولان داگیر کەران بە پشتیوانی هەلیکۆپتەر هێرشیان کردە سەر قادی ئارس فارس لە هەرێمی ئاڤاشین دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. کاتێک داگیرکەران ویستیان بکەونە سەنگەرەکانی شەڕ لە کاتژمێر ١٦:٣٠ بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە داگیرکەران درا، لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا.شەڕەکە هەتاکوو ئێوارە بەردەوام بوو. کاتژمێر ٢٠:٠٠ هێزەکانی ئێمە بە چەکی تەرماڵ داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لەو چالاکیییە ٤ داگیرکەر کوژران.
 
٦ی گوڵان لە کاتژمێر ١٦:٠٠ هەتاکوو ٧ی گولان کاتژمێر ٠٧:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەرا لە قادی ئارس فارس گە گورزی سەختی بەر کەوتبوو و نەیتوانی ئەنجام بگرێت،جارێکی تر چەکی کیمیایی بەکارهێنا و ویستیان بکەونە ناو سەنگەرەکانی شەڕ، گەریلا دوژمنی دەرپەڕاند. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە. لەو قادە شەڕ بەردەوامە.
 
٦ی گوڵان لە کاتژمێر ٠٥:٤٠ لە هەرێمی زاپ لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید مەرڤان چالاکی ئەنجامدرا.  لەدەستپێکدا گەریلا هەڵیکووتایە سەر داگیرکەران، بە نارنجۆک و چەکی سووک لە سەنگەرەکانی دوژمنیان دا.لەوێدا ٤ داگیرکەر کوژران. دواتر لە ٣ قؤڵەوە داگیرکەرانیان لەسەر گردەکە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر کوژران. دوای چالاکییەکە داگیرکەران دەورووبەری خۆیان تۆپبارانکرد و بە پشتیوانی هەلیکۆپتەر کوژراوەکانی خۆیان گواستەوە.
 
لەو چالاکییەدا بەگشتی ٦ داگیرکەر کوژران، ئەم چالاکییە بۆ تۆڵە سەندنەوەی شەخسی فەرماندە سەرحەد گەڤەر و هاورێیانی کە لە بەرخۆدانی گردی مام ڕەشۆ شەهید بوون ئەنجامدرا.
 
' لەهێرشی ئاسمانی دوژمندا هیچ زیانێک بەر گەریلا نەکەوتووە'
 
بۆردومان و هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام دەکات.
 
٥ی گولان کاتژمیر ٠٦:٣٠ قادی تیپی تا لە هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
 
٦ی گولان لە کاتژمێر ١١:٠٠و ١٥:٤٠ گردی زەندوورای مەتینا بۆردومانکرا.
 
٦ی گولان کاتژمێر ١٩:٤٠ گردی شەهید مەرڤان لە هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
 
٧ی گولان کاتژمێر ٠٨:٢٥ قادی وەر خەلێ-ی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
 
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."

زۆرترین بینراو