سۆزیار خالید:  ئەو وانەییەی لێی دەترسام زۆرترین نمرەم لێهێنا

سۆزیار خالید: ئەو وانەییەی لێی دەترسام زۆرترین نمرەم لێهێنا

سۆزیار خالید یەکەمی وێژەیی رواندز : هەمیشە بە ئومێدی نمرەی بەرز هەوڵم دەدا 


ئەو وانەییەی لێی دەترسام زۆرترین نمرەم لێهێنا

 

زاری کرمانجی - رواندز:

سۆزیار خالید عەلی ، قوتابی  ئامادەیی نێرگزی وێژەیی کچان لەسەر ئاستی پەروەردەی رواندز توانی لە پۆلی ١٢ ەی ئامادەیی بەشی وێژەیی  بەکۆنمرەی ٩٧ پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی پەروەردەی رواندز.

٭بەگشتی قوتابییەکی چۆن بووی لەقوتابخانە؟

- سوپاس بۆخوا ،هەر لەسەرەتاییەوە، تا ئەم قۆناغە (دوازدە)ی ئامادەیی هەر لەیەکەمەکان بوومه.

٭هەمووساڵ نمرەی بەرزت هێناوە؟ 

- هەموو ساڵێك نمرەی بەرزم هێناوە. 

٭چ بەرنامەیەکت دانا بۆ پۆلی ١٢ ؟ 

- سەرەتا خۆم یەکلایی کردەوە بۆ ئامانجەکەم ، دواتر بەرنامەیەکی خوێندنم  بۆ خۆم دانا و زۆربەی کاتەکانم تەرخان کرد بۆخوێندن. 

٭ترست هەبوو لەو قۆناغە؟

- بەڵێ تا ڕادەیەک ترسم هەبوو ، لەبەر ئەوەی دوا قۆناغی قوتابخانەیە و قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازە،بەڵام توانا و ورەی ئەوەم هەبوو بەسەر ئەو ترسەدا زاڵ بم.

٭ رۆژانە چەند کاتژمێرت دەخوێند؟

- ئەوکاتەی کە بۆ تاقیکردنەوەی وزاری دەمخوێند ، 10 بۆ 13 کاتژمێرم تەرخان کردبوو بۆ خوێندن 

٭ لەسەرەتاوە بۆئەوە هەوڵت دەدابۆئەوەی لە پۆلی ١٢ ئەو نمرەیە بەدەست بێنیت؟ 

- بەڵێ هەمیشە بە ئومێدی نمرەی بەرز هەوڵم دەدا 

٭ لەوکاتەی دەچوویتە هۆڵی تاقیکردنەوە نەدەترسای؟

- نەخێرنەدەترسام ، لەەبەر چەند هۆکارێک 
یەکەم : زۆر بەباشی دەمخوێند. 
دووەم: کەشێکی زۆر لەبارم بۆخۆم دەرخەساند.  
سێیەم: بەیانیان ، بە پشتن بە وەرزش ، بەتایبەت ڕۆیشتن بە پێ بۆ قوتابخانە 

ترست لەچ وانەیەک هەبوو؟

- ترسم لەوانەی عەرەبی هەبوو بەڵام  دەتوانم بڵێم بەرزترین نمرەشم لێی هێنا.

٭ ئەو نمرانەی بۆت هاتۆتەوە مافی تۆیە یان غەدرت لێکراوە؟ 

-  غەدرم لێنەکراوە، خۆشم هەر چاوەڕوانی ئەو نمرەیەم دەکرد 

٭ تۆیەکەمی بەشی وێژەیی لەرواندز هەست بەچی دەکەی؟ 

- هەست بەخۆشیەکی یەکجار زۆر دەکەم و وە پیرۆزبایێکی گەرمیش لەو قوتابیانە دەکەم کە نمرەی بەرزیان هێناوە 

٭پاڵپشتی خێزان بۆقوتابی چەند گرنگە؟ 

- بەڵێ ، ئەگەر پاڵپشتی و هاندانی ئەوان نەبێ منیش ناتوانم بەتەنیا هەنگاو بنێم بەرەو سەرکەوتن،سوپاسی ماندوو بوونیان دەکەم ،بەتایبەت دایکم و خوشکە گەورەکەم 

٭ دەتەوێت لە چ شوێنێک وەربگیرێت؟

- دەمەوێ لەکۆلیژەکانی زانکۆی سۆران وەربگیرێم 

٭ بۆخۆت ئارەزووت لە چ بەش و کولێژێکە؟
 

- بەشی یاسا و ڕامیاری 

٭ نمرە نیشانەی زیرەکی قوتابییە بەدرووستی ؟ 

- بۆ کەسێک نیشانەی زیرەکییە کە هەوڵ دەدات و بێوچان تێدەکۆشێ 

٭ چی بەو قوتابییانە دەڵێت کە لە پۆلی ١٢ ترسیان هەیە ؟ 

- لە سەرەتادا پێویستە ئامانجەکەت دیاری بکەیت ،وە متمانەت بەخۆت هەبێ و ورەت بەرزبێت.

٭ لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان رازی بوویت؟

- بەگشتی پڕۆسەکە زۆر بەباشی کۆتایی هات،تەنها ئینگلیزی نەبێ ، پرسیارەکان بەبەراورد لەساڵانی تر قوڕستر بوون. 

٭تاچەند ترست لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو لەکاتی تاقیکردنەوەکان؟

- هیچ کات ترسم لێی نەبوو چونکە هەم خوودی خۆم و هەمیش هۆڵی تاقیکردنەوە بەگشتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بووین. 

٭ خێزانەکەت هیچ بەڵێنیان پێدابوویت ئەگەر نمرەیەکی وابەرز بەدەست بێنیت بۆتی بکەن؟ 

 - بەڵێ تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکان ،و دۆست و هاوڕێیان بەڵێنیان پێ داوم، بەڵام لێرەوە پێیان دەڵێم هاندان و پشتگیری ئێوە بۆمن لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە.
وە سوپاسی ئێوەی خۆشەویستیش دەکەم ، ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم ،هەرشادبن.

زۆرترین بینراو