سوارێز بووە هەواداری ریال

سوارێز بووە هەواداری ریال

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە یارییەكەی لەنێوان ریال مەدریدو بەرشەلۆنە كە تا راددەیەكی زۆر شێوازی ململانێ لەسەر نازناوی لالیگا دیاری دەكرد، كە هەردوو یانە گەورەكە دەیانەویست بگەنەوە ئەتلێتیكۆ مەدریدی پێشەنگی خولەكە.
سوارێز كە لە چەند ساڵی دواییدا یەكێك بوو لە چەكە مەترسیدارەكانی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر یانەی شاهانەدا، ئێستا یاریزانی یانەی ئەتلێتیكۆ مەدریدە بۆیە ناچار بوو لەبەر بەرژەوەندی یانەكەی هاندەری ریال مەدرید بێت لەدژی یانەی پێشووی.لویس سوارێز
رۆیشتنێكی لەناكاو بەرشەلۆنە لە 2019 - 2020 وەرزێكی كارەساتباری بەڕێكرد، هەموو نازناوەكانی لەدەستداو بە شكستێكی زۆر خراپ  2 - 8 بەرامبەر بایرن میونخ دۆڕا، ئەوەش وایكرد پێویستی بە شۆڕشێكی راستەقینە هەبێت بۆ گۆڕینی لیستی یاریزانانی.
سوارێز یەكێك بوو لە ئەستێرە دیارەكانی بەرشەلۆنەو زۆرترین لێك تێگەیشتنی لەگەڵ لیۆنێل مێسی هەبوو، بۆیە هیچ مانایەكی نەبوو بكرێتە یەكێك لە پاڵێوراوە یەكەمەكان بۆ ئەوەی بڕوات، ئەوانی دیكەش وەك مارتن برایتوەیت، ئانتوان گریزمان و عوسمان دێمبلێ بهێڵێتەوە.
رۆیشتنی بەناچار سوارێزی لە بەرشەلۆنە تووڕەكرد، چونكە كارگێڕی یانەكە چاوپۆشی لە هەموو ئەو شتانە كرد كە سوارێز بەدەستیهێنابوون و تەنیا بە تەلەفۆنێكی كورت خایەن، كە ماوەكەی لە خولەكێك كەمتر بوو، بەڕێیكرد.
لەوانەیە هەندێك پێیانوابێت دەركردنی سوارێز بەهۆی بڕیارەكەی ئەم وەرزەی رۆناڵد كۆمانی راهێنەری نوێ بێت، بەڵام راهێنەری هۆڵەندی دووپاتیكردەوە كە ئەو بڕیارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرشەو دراوەو ئەركی ئەو تەنیا ئاگاداركردنەوەی یاریزانەكە بووە.
بەرژەوەندی كەسی
سوارێزیش وەك هەموو یاریزانانی یانەی ئەتلێتیكۆ مەدرید، حەزی دەكرد یاری كلاسیكۆ بە یەكسانبوونی هەردوولا كۆتایی بێت، بۆ ئەوەی هەنگاوێك بكشێنەوە لە ركابەریكردنی ئەتلێتیكۆ مەدرید لەسەر نازناوی لالیگا.
ئەگەر یەكسانیش بوونایە، سەركەوتنی ریال مەدرید بۆ سوارێزو هاوڕێكانی باشتربوو، كە بە 66 خاڵ سەركردایەتی لالیگا دەكەن، لەپێش بەرشەلۆنەوە بە 65 خاڵ و دواتر ریال مەدرید بە 63 خاڵ.
سەركەوتنی بەرشەلۆنە لە كلاسیكۆ دەبوو هۆی زیاتربوونی گوشارەكانی سەر یانەی دیێگۆ سیمیۆنی و هەڕەشەی لەدەستدانی پلەی یەكەمی لێدەكرد، چونكە بەرشە تەنیا یەك خاڵی مابوو بگاتە ئەتلێتیكۆ مەدرید، هەروەها تیپی كەتەلۆنیا لەم ماوەیەی دواییدا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكرد، كە ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ كردووە.
سەركەوتنی ریال مەدرید وایكرد ئەتلێتیكۆ لە پێشەنگدا 3 خاڵ لەپێش ریال مەدرید و 4 خاڵ لەپێش بەرشەلۆنەوە بێت، ئەگەری ئەوەش زیاد دەكات كە رۆخیبلانكۆس بۆ زۆرترین كات بەردەوام بێت لە پێشەنگیدا.
بەڵام دوێنێ شەو ئەتلەتیكۆ لەگەڵ ریال بیتیس بە گۆڵێك یەكسان بوو, توانی پێشەنگی ریزبەندییەكە لە ریال وەربگرێتەوەو كۆی خاڵەكانی بگەیەنێتە 67 خاڵ.

زۆرترین بینراو